Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

لە ئامادەکاریی هەڵبژاردەکانەوە هەواڵێکی ناخۆش بە بایرن میونشن دەدرێت

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشنیش بێبەش نەبوو لە بیستنی هەواڵی پێکانی ئەستێرەکانی لە میانی ئامادەکاریی هەڵبژاردەکان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاری کەین ئەستێرەی دیاری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە پاژنەی پێیدا پێکانی بۆ دروستبووە کە پێشتریش ئەم جۆرە پێکانەی هەر هەبووە.

لە درێژەی زانیارییەکانیدا پەیامنێرەکەی سکای جەخت دەکاتەوە کە پێکانی ئەمجارەی هێرشبەرە ئینگلیزیەکەی بایرن مەترسیدار نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوانیتردا لە هەڵبژاردەی سێ شێرەکان راهێنانی نەکردووە. بەوەش بەشدارییکردنی لە یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر وەیڵز، کەوتووەتە ژێر گومانێکی گەورەوە کە ئایا تۆماس توخێلی راهێنەر کە ئایا بۆ یارییەکەی بەرامبەر لاتیڤیا لە 14ی ئەم مانگە پشووی پێدەدات یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button