
یاریگا –
رووداوێکی سەیر و سەرنجڕاکێش لە تۆپی پێی توونسی روویداوە و بووەتە باسی سەرەکی شەقامی وەرزشی.
زیاد دربالی، بەرگریکاری پێشووی تەڕەجی توونسی لە ماوەی 72 کاتژمێردا بووە راهێنەری سێ یانەی جیاواز.
یەکشەممەی رابردوو، ردبالی سەرکردایەتی یانەی موستەقبەل قەسرەینی بۆ بردنەوە لە ئۆڵیمپیک سیدی 4-1 لە خولی پلەدووی توونس کرد.
بەڵام سەرەڕای بردنەوەکەش لەلایەن دەستەی کارگێڕی یانەکە دوورخرایەوە و دووشەممە، یانەی سکەک حەدید سەفاقسی، دربالی وەکو راهێنەری نوێی یانەکە ناساند.
دربالی سێشەممە سەرپەرشتی مەشقەکانی یانەکەی کرد، بەڵام ئێوارەی هەمان رۆژ، یانەکە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دربالی راگەیاند، دوای ئەوەی بەبێ ئاگاداری ئەوان، گفتوگۆی لەگەڵ یانەیەکی دیکە دەستپێکرد.
چەند کاتژمێرێک دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سیکەک، یانەی نەسر جەلمە، دربالی وەکو راهێنەری نوێی یانەکە ناساند.
دربالی پێشتر یاریی بۆ یانەکانی تەڕەجی و سەفاقسی کردووە، هەروەها پێشتر یاریی بۆ یانەی شوڕتەی عێراقی و موحەرەقی بەحرەینی کردووە.