Loading...
عێراقکوردستان

چوارەم راهێنەر لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق گرێبەستەکەی هەڵوەشێنرایەوە

سێ راهێنەری پیشەگەر لە ئەرکەکانیان دوور خراونەتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای چوار گەڕ لە بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، چوار راهێنەر دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.

بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی لەگەڵ نەفتی میسان، عەبدوڵا ئەبو زەمعی ئوردنی راهێنەری تیپەکە وازی لە ئەرکەکەی هێنا، دوای شکستە گەورەکەی بەرامبەر ئەمانەی بەغدا کە 4 _ 1 یارییەکەیان دۆڕاند، کارگێڕی نەفتی میسان بە رەزامەندی هەردوولا گرێبەستی راهێنەرەکەیان هەڵوەشاندەوە.

بە تێپەڕ بوونی چوار گەڕ لە یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق تا ئێستا چوار راهێنەر وازیان لە ئەرکەکانیان هێناوە، سێرجیۆ ڤاریاس راهێنەری بەرازیلی پێشووی دهۆک یەکەم راهێنەر بوو ریزی تیپەکەی جێهێشت.

محەمەد عەبدولعەزیمی میسری راهێنەری نەجەف و عەبدولغەنی شەهدی راهێنەری زەوڕا بە هۆی ئەنجامە خراپەکانیان گرێبەستیان هەڵوەشێنراوەتەوە، عەلی جەبار نزیکە ئەرکی راهێنەرایەتی نەجەف وەربگرێت و زەوڕا و نەفتی میسانیش بە دوای شوێنگرەوەی راهێنەرە رۆشتووەکانیان دەگەڕێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button