Loading...
ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

گیراسی بەهۆی بارسێلۆنا و ریال مەدرید فشارێکی زۆر لە دۆرتموند دەکات

هەنگاوی کردەیی دەستپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

سێرهۆ گیراسی خەریکە لەبەر بارسێلۆنا فشارێکی زۆر لە بۆڕووسیا دۆرتموند دەکات.

رۆژنامەی بیلد بڵاویکردووەتەوە، گیراسی خەریکە لەگەڵ دۆرتموند دەگاتە رێککەوتن، تاوەکو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کەمبکاتەوە.

بارسێلۆنا بەدوای گواستنەوەی هێرشبەرێک بۆ شوێنگرتنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دەگەڕێت و گیراسی یەکێکە لە دیارترین پاڵێوراوەکان.

دۆرتموند داوای بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی گیراسی دەکرد، بەڵام رۆژنامە ئەڵمانییەکە روونیکردووەتەوە، ئێستا بەهاکەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکرێتەوە و لە 65 ملیۆن یۆرۆ نزیکدەبێتەوە.

هەرچەندە بەهای ئێستای گیراسی بۆ بارسێلۆنا هەر بەرزە، بەڵام لە لۆژیک و دۆخی ئێستای یانەکە نزیکە، بۆیە ئەگەری گواستنەوەی بەراورد بە هاوینی رابردوو زیاترە.

گرێبەستی گیراسی لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت و بارسێلۆنا دیارترین یانەیە داوای ئەستێرەکە بکات.

گواستنەوەی هێرشبەرێک لە هاوینی داهاتوودا، کاری لە پێشینەی بارسێلۆنا، پێشتر رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ راپۆرتێکی لەبارەی ژمارەی 9ی داهاتووی بارسێلۆنا بڵاوکردبووەوە لە نێویاندا؛ خولیان ئالڤارێز، ئێرلینگ هالاند و ئێتا ئیۆنگ هەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button