خۆپێشاندانی مەغریبییەکان مەترسی لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا و مۆندیالی 2030 دروستکردووە
سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا دڵنیایی لە بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتییەکان دەدات، بەڵام هاوکێشەکە ئاڵۆزە

یاریگا –
پاتریس مۆتسێبی، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا دووپاتیدەکاتەوە، جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە مەغریب دەکرێت.
پاڵەوانیەتییەکە لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی 2025 و یەنایەر/کانوونی دووەمی 2026 لە مەغریب دەکرێت، بەڵام دوای دەستپێکردنی خۆپێشاندانی فراوانی مەغریبییەکان لە دژی حکومەت، گومان لەسەر بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتییەکە دروستبوو.
خەرجی دروستکردنی یاریگا و رێکخستنی پاڵەوانیەتییەکانی وەرزشی، یەکێکن لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆپێشاندانی خەڵکی مەغریب و بە تایبەتی نەوەی ‘Z’. داواکاری سەرەکییان لەسەر باشترکردنی کەرتەکانی دیکەی وەکو پەروەردە و تەندروستییە، نەک پێشوازیکردن لە پاڵەوانیەتییەکان.
CAF President Patrice Motsepe with clear message at the CAF General Assembly:
“I had these questions about what’s happening in Morocco and what our position is and our position is very clear: Morocco is plan A, Morocco is plan B, Morocco is plan C (with other words Morocco is… pic.twitter.com/oenZDoYTwq
— 𝗠𝗼𝗿𝗼𝗰𝗰𝗼 𝗙𝗼𝗼𝘁𝗯𝗮𝗹𝗹 𝗡𝗲𝘄𝘀 | 𝗠𝗙𝗡 (@MFN_TW) October 6, 2025
ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس بڵاویکردووەتەوە، چەندین یاریزانی هەڵبژاردەی مەغریب وەکو یاسین بۆنۆ و سوفیان ئەمڕابت چوونەتە پاڵ داواکارییەکانی خەڵکی مەغریب و داوای چاکسازی دەستبەجێ دەکەن.
جیا لە پێشوازیکردنی لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، مەغریب هاوشانی ئیسپانیا و پۆرتوگال میوانداری مۆندیالی 2030 دەکات.