
یاریگا –
هێشتا هەفتەکانی سەرەتای وەرزەکەیە و لامین یامال بووەتە جێی باسی مێدیاکان، لەلایەک بابەتی نوێبوونەوەی پێکانەکەی و لەلایەکی دیکەش دابەزینی ئاستی ئێستای لەچاو وەرزی رابردوو.
کێشەکانی یامال تەنانەت بووەتە هەوێنی سەرهەڵدانی ناکۆکی نێوان لویس دی لا فوێنتی راهێنەری ئیسپانیا و هانزی فلیکی راهێنەری بارسێلۆنا، ئەوە بەتایبەت لە مانگی رابردوو بەتەواوەتی جەنگی لێدوانی لەدژی یەکتر لێکەوتەوە.
راهێنەری ئیسپانیا وەڵامی قسەکانی فلیک دەداتەوە پەیوەست بە لامین یامال
لاوە ئیسپانیەکە کە بەهۆی ئاست و ژمارەکانی وەرزی رابردووی وەک دووەم باشترین بۆ خەڵاتی باڵۆندۆر هەڵبژێردرا لەدوای کێبڕکێیەکی توند لەگەڵ عوسمان دێمبێلی، داتاکانی ئەم وەرزەی لە ئاست چاوەڕوانی هاندەرانی بلاوگرانا نییە. سەرچاوەیەکی ئیسپانیش هۆکارەکەی خستووەتەڕوو کە پەیوەستە بە فلیکی راهێنەرەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی مێدیا باوەڕپێکراوەکانی ئەو وڵاتە، پەیوەندی نێوان یامال لەگەڵ فلیک جۆرێک لە ساردیی تێکەوتووە بەهۆی ئەو پێکانەی کە مایەی مشتومڕە.
سەرچاوەکە نووسیوشیەتی کە جۆری پەیوەندی نێوان لاوەکەی بارسا و راهێنەرە ئەڵمانیەکەی، راستەوخۆ کاریگەریی جێهێشتووە بەسەر ئاستەکەیەوە. ئەوەش وایکردووە لەم وەرزە هێشتا توانا راستەقینەکانی دەرنەکەوتبێ.
🚨 Lamine Yamal’s relationship with Barcelona manager Hansi Flick is reportedly strained over the controversy surrounding his latest injury, which is why he has not yet produced his best form this season.
(Source: El Larguero) pic.twitter.com/31Usi6kggI
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 6, 2025
بۆ زانین، لامین لە 4 یاری ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی بەشداریکردووە، تێیدا 2 گۆڵ و 3 ئەسێستی هەیە. لە چامپیۆنزلیگیش یەک لە کۆی دوو یارییەکەی بارسای ئەنجامداوە و ئامارەکانی سپیین لەو پاڵەوانێتیە گەورەیە.