
یاریگا –
ریس جەیمس، بەرگریکاری چێڵسی بەشداریی دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ناکات.
چێڵسی بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، ریس جەیمس لە یاریی رابردوو بەرامبەر لیڤەرپوول تووشی پێکان بووە و بەوهۆیە لە لیستی هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا دوورخراوەتەوە.
A squad update from St. George’s Park, as Nico O’Reilly is added to our #ThreeLions squad, with Reece James withdrawing through injury.
— England (@England) October 6, 2025
هاوکات بەشێوەیەکئ فەرمی نیکۆ ئۆێلی، یاریزانی لاوی مانچێستەر سیتی لەشوێنی جەیمس بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کرا.
ئینگلتەرا لە 9ـی ئۆکتۆبەری 2025 لە یارییەکی دۆستانە رووبەڕووی وێڵز دەبێتەوە، هەر لە 14ـی ئەم مانگە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 دەبێتە میوانی لاتیڤیا.