
یاریگا –
فێدێریکۆ ڤالڤێردی، کاپتنی هەڵبژاردەی ئوروگوای پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەکەی ناکات.
رۆژنامەنووسی کۆپێ، ئارانچا رۆدریگێز بڵاویکردووەتەوە، فێدێریکۆ ڤالڤێردی رەزامەندی لە مارسێلۆ بێلسا، راهێنەری هەڵبژاردەی ئوروگوای وەرگرتووە و پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەکەی ناکات.
Valverde no viaja con la selección uruguaya. No está lesionado. Estaba pactado con su seleccionador.
— Arancha Rodríguez (@AranchaMOBILE) October 6, 2025
رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کاپتنەکەی ئوروگوای پێکانی نییە، دەیەوێت پشوو وەربگرێت و بەشێوەیەکی باش خۆی بۆ یارییەکانی داهاتووی ریال مەدرید ئامادە بکات، بۆیە بڕیاریداوە پەیوەندی بە کەمپی ئوروگوای نەکات.
ئوروگوای بەفەرمی سەرکەوتنی بۆ جامی جیهانی 2026 مسۆگەر کردووە، لە 10ـی ئەم مانگە لە یارییەکی دۆستانە رووبەڕووی دۆمێنیکان دەبنەوە، سێ رۆژ دواتری لە یارییەکی دۆستانەی دیکە بەرامبەر ئوزباکستان یاریی دەکەن.