Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید ناکۆکی تێدەکەوێت

یاریزانان لەگەڵ ئاڵۆنسۆ رێک ناکەون

Yariga App

یاریگا –

بڕیارەکانی چابی ئاڵۆنسۆ ناکۆکیەکی گەورەی لە ژووری جڵهۆڕینی ریال مەدرید لەنێوان یاریزانان درووست کردووە.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی، لە راپۆرتێکی تایبەتدا ناکۆکییە سەیرەکانی ناو ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید ئاشکرا دەکات. ریال مەدرید لەم وەرزەدا تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە، بەڵام لە پشت پەردەوە شتەکان زۆر تاریک دەردەکەون و راهێنەرەکە پێویستی بەوەیە کەسایەتی بەهێزی خۆی بسەلمینێت بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە پێش ئەوەی ناوبانگ و خۆپەرستی یاریزانەکان کاریگەری لەسەر درووست بکات.

بە گوێڕەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، شێوازی راهێنەرایەتی چابی ئاڵۆنسۆ و هەڵبژاردنی یاریزانان لە پێکهاتەی سەرەکی، بەشێک لە ناوە گەورەکانی یانەکەی توڕە کردووە و ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردۆتەوە کە ناڕازین لە شێوازی بەڕێوەبردنی راهێنەرەکە. ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید بۆمبێکی لێیە کە دەبێت ئاڵۆنسۆ پێش ئەوەی بە روخساریدا  بتەقێتەوە پووچەڵی بکاتەوە.

یاریزانانی مێرەنگی گۆڕانکارییەکی بەرچاویان بەسەر کورسی یەدەگدا بە بەراورد بە کاتەکانی کارلۆ ئانچیلۆتی بەخۆیەوە بینیوە. ئانچێلۆتی وەرزی رابردوو لە باشترین ئاستی خۆیدا بوو بەڵام هەمیشە دەیزانی چۆن ژووری جلگۆڕین بەڕێوەببات، تەنانەت ئەگەر هەندێکجار ناچار بوو دەستبەرداری شێوازی یاریکردنی رەسەنتر بێت. چابی تەواو پێچەوانەیە. گرنگی بە ناوی یاریزان نادات، بەڵکو تەنیا ئاستی ئێستایان گرنگە. بەڵام لە هەندێک ناکۆکی کەسی لەگەڵ یاریزانەکاندا، لە کۆتاییدا نەرمی نواندووە.

ماستانتونۆ

کاریگەری ماستانتونۆ لە ریال مەدرید دەستبەجێ بوو. لە 18 ساڵەی لەدایکبوونیدا پەیوەندی بە یانەکەوە کرد و تەنیا چەند مانگێک دواتر لە پێکهاتەی سەرەکی ئاڵۆنسۆ خۆی دۆزیەوە، کە بە گوتەی رۆژنامەکە ئەم بڕیارە بە دڵی رۆدریگۆ و برایم دیاز نەبووە. ئەو دوو یاریزانە تێناگەن بۆچی یاریزانێکی تازەپێگەیشتووی تەمەن 18 ساڵ لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت. هەردووکیان پێیان وایە بە لەبەرچاوگرتنی پلەبەندی تیپەکە، پێویستە دەرفەتی زیاتریان لە ئەرجەنتینییەکە پیبدرێت.

بێلینگهام، مەتەڵی پێکهاتەی ئاڵۆنسۆ

جود بێلینگهام ماوەیەکی زۆرە لە باشترین ئاستی خۆی دوور کەوتووەتەوە. ئەو چەند مانگە درەوشاوەیەی سەرەتای وەرزی 2023-2024 دووبارە نەبووەتەوە. لەگەڵ هاتنی ئێمباپێ و پێکانەکەی شانی بارودۆخ خراپتر بوو. جێگای لە پێکهاتەی سەرەکیدا هێشتا گومانی لەسەرە. لەگەڵ درەوشانەوەی ماستانتونۆ و ئاردا گولەر، بوونی یاریزانە ئینگلیزەکە لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەتوانێت ئەو هاوسەنگییە نوێیە تێکبدات کە ئاڵۆنسۆ دروستی کردووە.

ڤاڵڤێردی

دۆسیەی فێدریکۆ ڤالڤێردی لەگەڵ ڤینیسیۆس زۆرترین جار باسی لێوەکراوە. یاریزانە ئۆرۆگواییەکە هیچ ئارەزووی یاریکردنی لە هێڵی بەرگری راستدا نییە، لە چاوپێکەوتنەکانی دوای یارییەکەشدا ئەمەی روون کردەوە. هێشتا فۆڕمی خۆی لە هێڵی ناوەڕاستی تیپە نوێیەکەیدا نەدۆزیوەتەوە، بەڵام سەرەڕای کەمی یاریزان لە هێڵی بەرگریدا، ئامادەنەبوو لە هێڵی بەرگری راست یاری بکات..

لە رۆژی یارییەکەدا بەرامبەر ئەلماتی بارودۆخ خراپتر بوو. سەرەڕای ئەوەی ڤاڵڤێردی ئامادە بوو، یەک خولەک یاری نەکرد و تەنانەت پێش یارییەکە لەگەڵ یاریزانانی دیکە خۆی گەرم نەکرد. ئەم رەفتارە لای هاندەرانی ریال مەدرید نەبوو و و ناڕەزایی گشتیی لێکەوتەوە.

گلەیەکانی ڤینیسیۆس

دۆسیەی ڤینیسیۆس جونیۆر پەڕەیەکی دیکەی کراوەیە بەرامبەر چابی ئاڵۆنسۆ. یاریزانە بەڕازیلییەکە خووی ئەوەی هەیە کە توڕەیی خۆی نیشان بدات کاتێک گۆڕانکاری پیدەکرێت، لەم دواییانەشدا لە کازاخستان بەرامبەر ئالماتی ئەو کارەی کرد. لە خولەکی 70 کە راهێنەر بڕیاریدا جێگای لەگەڵ ماستانتونۆ بگۆڕێت و براهیم و رۆدریگۆ بهێنێتە پێشەوە، ڤینیسیۆس بە نیگایەکی ناڕازی و ئاماژەیەکی دیارەوە یاریگای بەجێهێشت کە لە چاوی ستافی راهێنەرایەتی و کامێراکان نەشاردرایەوە.

یانەکەلە هەڵسووکەوتەکانی نیگەرانە. باشترین یاریزانی تیپەکە بوو لە دوایین یاری لالیگا بەرامبەر ڤیاڕیال، دوو گۆڵی تۆمارکرد، بەڵام هەرکاتێک ریال تووشی کێشە ببێتەوە ئاستەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت. ئەم ناسەقامگیرییە لەگەڵ توڕەیی خێرای ئەودا، گرژیی لەناو تیمەکەدا دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button