Loading...
دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

مانچێستەر سیتی ئامادەی گۆڕینەوەیەکی راستەوخۆیە لەگەڵ ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی لە دۆخی ئەستێرەیەکی تێگەشتووە و ئێستا ئامادەیە لەگەڵ ریال مەدرید بچێتە گۆڕینەوەیەکی راستەوخۆوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی، مان سیتی ئامادەیە رۆدری بە ئێدواردۆ کاماڤینگا بگۆڕێتەوە.

رۆدری چەند وەرزێکە، بەتایبەت دوای رۆشتنی تۆنی کرووس، ئامانجێکی دیاری ریال مەدرید بووە بۆ رێکخستنەوەی هێڵی ناوەڕاستی یانە شاهانەکە. دوای بردنەوەی باڵۆن دۆریش، ریال هەر چاوی لەوە بوو لە مان سیتی بڕفێنێ بەڵام پێکانی درێژخایەن بەرۆکی ئەستێرە ئیسپانیەکەی گرت و پرۆسەکەی وەستاند.

سەرچاوەکەن نووسیویەتی کە مان سیتی دەرکی بەوە کردووە رۆدری بەو پێکانە درێژخایانەوە چیتر ناتوانێ بڕە پارەیەکی زۆریان بۆ بکات. ئەوە و هەروەها لە ترسی بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە 2027 تا بە خوڕایی سیتی جێنەهێڵێت، دەیانەوێ لەگەڵ کاماڤینگای بگۆڕنەوە کە ئەم ئەستێرە فەڕەنسیە تازە تەمەنی 22 ساڵە. لە پێکهاتەکەی چابی ئاڵۆنسۆش ئەرکێکی قورسی لەبەردەمە بۆ وەرگرتنی پێگەی سەرەکییبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button