Loading...
جیهانگرنگترین

لوکا زیدان بەپێچەوانەی باوکیەوە هەنگاو دەنێت

Yariga App

یاریگا –

لوکا زیدان لە کاروانی پیشەگەرێتی تۆپی پێ رێگەیەکی جیاوازتر هەڵدەبژێرێت، بەپێچەوانەی رێچکەکەی باوکی لەو بوارەدا.

زینەدین زیدان کە لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ریال مەدید وەک ئەفسانەیەکی نێودار ناوی خۆی لە مێژووی تۆپی پێدا نەخشاند، بەڕەچەڵەک جەزائیرییە و باوباپیری لە گوندی ئاقموونی باکووری ئەو وڵاتە ئەفریقیە ژیاون. بەڵام خۆی لە ساڵی 1972 لە فەڕەنسا لەدایکبووە و تەنها یاریی بۆ کەڵەشێرەکان کرد تا لە مۆندیالی 1998 کردنی بە پاڵەوان.

بەڵام لوکای کوڕی کە لە پێگەی گۆڵپارێزی یاریی دەکات، لەسەر ئاستی یانە له ریال مەدریدەوە دەستیپێکرد. دواتر رەیسینگ، رایۆ ڤایکانۆ و ئیباری تاقیکردەوە و ئێستا لە یانەی گرانادایە. لەسەر ئاستی هەڵبژاردەش بۆ یەکەمین جار بانگهێشتی جەزائیر کراوەتەوە.

دوو یاریی داهاتووی جەزائیر لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی سۆماڵ و ئوگاندا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button