
یاریگا –
چارەنووسی فێدێریکۆ ڤالڤێردی، ناوەڕاستکاری ریال مەدرید یەکلاییدەبێتەوە و کێشەکانی لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ کۆتایی دێت.
رادیۆی کادینا کۆپێ بڵاویکردووەتەوە، ڤالڤێردی بۆ یارییەکەی بەرامبەر ڤیاڕیال دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی ریال مەدرید و چابی ئاڵۆنسۆ بڕیاریداوە لە بەرگری باڵی راست یاریی بە ئەستێرە ئوروگواییەکە نەکات.
ڤالڤێردی لە یاریی رابردووی ریال مەدرید بەرامبەر کایرات ئالماتی لەسەر کورسی یەدەک بوو، چابی ئاڵۆنسۆ هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە یاریزانەکە ماندووە و بڕیاریداوە پشووی پێبدات.
.@fedeevalverde volverá al 11 el sábado ante el @VillarrealCF
Pero, No parece que vaya a hacerlo de Lateral
— Melchor Ruiz (@MelchorRuizCope) October 2, 2025
بەڵام دوای یارییەکە هەردوو رۆژنامەی مارک و ئاس دوو راپۆرتیان بڵاویکردەوە و ئاشکرایانکرد ناکۆکی لە نێوان چابی ئاڵۆنسۆ و یاریزانەکە دروستبووە، چونکە ڤالڤێردی ئامادە نەبووە لە هێڵی بەرگری یاریی بکات.
بەڵام چەند کاتژمێرێک دوای ئەو راپۆرتانە، ڤالڤێردی بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە، رەتیکردەوە لەگەڵ ئاڵۆنسۆ ناکۆکی هەبێت، روونیکردەوە راهێنەرەکەی هەر داوایەکی لێ بکات ئامادەیە جێبەجێی بکات و هەموو شتێک لەپێناو ریال مەدرید دەکات.
سبەی شەممە 4ـی ئۆکتۆبەری 2025، کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی هەشتەمی لالیگا میوانداری ڤیاڕیال دەکات.