بەپەلە؛ کاناڤارۆ لە مۆندیالی داهاتوو وەک راهێنەر دەردەکەوێت

یاریگا –
فابیۆ کاناڤارۆ لە بەردەم چانسێکی مێژووییدایە بۆ دەرکەوتنی لە مۆندیال، ئەمجارە وەک راهێنەر.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، راهێنەرە ئیتاڵیەکە رێککەوتنی زارەکیی لەگەڵ ئوزباکستان کردووە بۆ گرتنەئەستۆی پۆستی راهێنەرایەتی ئەو هەڵبژاردەیە بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2026.
رۆمانۆ زانیوشیەتی کە رێککەوتنەکە کراوە و بەڵگەنامە فەرمیەکان لە ماوەی 24/48 کاتژمێری داهاتوودا پێداچوونەوەیان بۆدەکرێت و واژۆ دەکرێت.
🚨🇺🇿 EXCL: Fabio Cannavaro verbally agrees to become new Uzbekistan head coach as part of World Cup 2026.
Agreement in place on contract terms with formal documents expected to be reviewed and signed in 24/48h.
Cannavaro, ready to accept as revealed on Monday. 🇮🇹 pic.twitter.com/0qdy6GSdEf
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) October 2, 2025
کاناڤارۆ وەک یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بوونە پاڵەوانی مۆندیالی 2026 و وەک کاپتن جامەکەی بەرزکردەوە.
ئەزموونی فابیۆ وەک راهێنەر دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014-2015 کاتێک لەگەڵ گوانگژۆی چینی دەستیپێکرد. پاشان 7 یانەی دیکەی تاقیکردەوە، کە دیارترینیان ئودینێسی و دوایین جاریش دینامۆ زەگرەب بوو.