Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

هۆکارێکی سەیر؛ کامپ نو ئامادەیە بەڵام بارسێلۆنا رەتیدەکاتەوە بگه‌رێته‌وه‌

چارەنووسی یارییەکەی چامپیۆنزلیگی چی به‌سه‌ر دێت؟

Yariga App

یاریگا –

بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو… بارسێلۆنا گەڕانەوە بۆ کامپ نو رەتدەکاتەوە

یانەی بارسێلۆنای پاڵەوانی خولی ئیسپانیا، بڕیارێکی چاوەڕواننەکراوی داوە سەبارەت بە گەڕانەوەی تیمەکە بۆ یاریگای سپۆتیفای کامپ نو کە ماوەی نزیکەی دوو ساڵە کاری نۆژەنکردنەوەی تێدا دەکرێت.

پێشتر هاندەرانی یانەکە هەواڵێکی دڵخۆشکەریان پێگەیشت کاتێک ئەلبێرت باتل، جێگری سەرۆکی شارەوانیی بارسێلۆنا رایگەیاند، ئەگەر هەموو مەرجەکان جێبەجێ بکرێن یاریی داهاتووی یانەکە لە خولی ئیسپانیا بەرامبەر جیرۆنا لە 18ـی تشرینی یەکەم، لە کامپ نو بكرێت

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی جەختی کردەوە کە ئەنجومەنی کارگێڕیی یانەکە ئێستا تاوتوێی ئەوە دەکات کە گەڕانەوە بۆ یاریگاکەیان دوابخەن، ئەمەش بەهۆی هۆکارەکانی پەیوەست بە ئامادەبوونی هاندەرانەوە.

هۆکاری دواخستنەکە چییە؟

بڕیارە لەگەڵ کۆتاییهاتنی قۆناخی یەکەمی نۆژەنکردنەوەکان، بەشێک لە یاریگاکە بە جێگەی 27 هەزار هاندەر بکرێتەوە، دواتریش لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەردا ژمارەکە بۆ 45 هەزار هاندەر زیاد بکات.

ڕۆژنامەی ئاس دەڵێت، بەرپرسانی بارسێلۆنا پێیان باشترە تیپه‌كه‌ لە یاریگای مۆنتجویک بەردەوام بێت، چونکە لەوێ دەتوانن بە ئاسانی پێشوازی لە زیاتر لە 40  هەزار هاندەر بکەن، لەبری ئەوەی لە کامپ نو بە ئاماده‌بوونی ژمارەیەکی کەمتر  یاری بکەن.”


ئامانج لەم بڕیارە کەمکردنەوەی زیانە داراییەکانی یانەکەیە، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەنجامدانی دوو یاری لە یاریگای یۆهان کرۆیف کە تەنها جێگەی شه‌ش هەزار هاندەری دەبێتەوە، زیانێکی گەورەی بە یانەکە گەیاند.

چارەنووسی یارییەکەی چامپیۆنزلیگ

سەبارەت بە یاریی نێوان بارسێلۆنا و ئۆڵۆمپیاکۆس لە چامپیۆنزلیگ، کە پێشتر یوێفا رایگەیاندبوو لە کامپ نو دەکرێت، ڕۆژنامەکە جەختی کردەوە کە ئەگەر یانەی بارسێلۆنا بە فەرمی داوا لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بکات، ئەوا یارییەکەش بۆ یاریگای مۆنتجویک دەگوازرێتەوە.

یاریگای “مۆنتجویک” ئەمشەو میوانداریی یارییە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button