Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

سوپرایزی چامپیۆنزلیگ؛ فیگۆ دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

دوای 25 ساڵ لە مشتومڕترین گواستنەوەی یاریزانان لە مێژووی تۆپی پێدا، لویس فیگۆ جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

لویس فیگۆی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی پۆرتوگال وەک راوێژکاری ئەلێکساندەر چێفرین سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا، هاوکات شانبەشانی خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا دادەنیشێت، کە پەیوەندییەکانی لەگەڵیدا باشتر کردووە.

ئەمشەو نمایشێکی گەورە لە مۆنجویک چاوەڕێی دەکات. یاریی نێوان بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان هەمیشە جێگەی سەرنجە. بەڵام ئەمشەو، خاڵێکی دیکەی سەرنجڕاکێش لە دەرەوەی یاریگا هەیە، ئەویش لویس فیگۆ لە شوێنی ڤی ئای پی یاریگاکەدا دادەنیشێت.

ئەو یاریزانە لە ساڵی 2000 بارسێلۆنا جێهێشت و پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد. ئەمشەو بڕیارە روبەڕووی خوان گاسپارتی سەرۆکی پێشووی یانەکە ببێتەوە، کە رێگەی پێدا بارسێلۆنا جێبهێڵێت. گاسپارت لەم دواییانەدا لە پۆدکاستێکدا گوتی:

تەنیا یەک دوژمنم لە تۆپی پێدا هەیە، ئەویش لویس فیگۆیە.

فیگۆ لەگەڵ شاندی ئالێکساندەر چێفرین سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دێتە بارسێلۆنا. چێفرین شانبەشانی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە سەیری یارییەکە دەکات. پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو دامەزراوەکە لەم دواییانەدا بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بووە.

دوورکەوتنەوەیەکی ئەگەری بارسێلۆنا لە پڕۆژەی سوپەرلیگ ئەنجامێکی ئەرێنی هەبووە. بۆ نموونە یوێفا رایگەیاندووە کە بارسێلۆنا دەتوانێت یارییەکانی خول لە یاریگای کامپ نۆ بکات ئەگەر ئەنجومەنی شارەوانی بارسێلۆنا مۆڵەتی قۆناخی A2 بدات. ئەو بریارە لە کاتێکدایە کە هەموو یارییەکانی قۆناخی خول بۆ یانەکان دەبێت لە یەک یاریگا بکرێت بەڵام بارسێلۆنا لەو یاسایە بەدەرە.

هەروەها یوێفا سزای 60 ملیۆن یۆرۆی بارسێلۆنای راگرت و 45 ملیۆن یۆرۆی هەڵوەشاندەوە ئەگەر پابەند بێت بە یاسای دارایی خاوێن. لە کاتێکدا پەیوەندییەکان لەگەڵ یوێفا بەرەو باشتر دەڕوات، بەڵام دۆخی فیگۆ نا روونە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button