مانچێستەر سیتی ژیرانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی رۆدری دەکات
بڕاوەی باڵۆن دۆر ئەمشەو یاریی دەکات...

یاریگا –
رۆدری لە پێکهاتەی ئەمشەوی مانچێستەرسیتی بەرامبەر مۆناکۆ ئامادە دەبێت، سەرەڕای ئەوەی لەم دواییانەدا نیگەرانی سەبارەت بە پێکانی ئەژنۆی هەبوو.
سەرەڕای نیگەرانییەکانی هەفتەی رابردوو، رۆدری، براوەی باڵۆن دۆری 2024 ئامادەیە، هەموو شتێک لە دۆخێکی باشدایە و بەرامبەر مۆناکۆ یاریی دەکات.
رۆدری و پزیشکانی یانەکە پلانیان کەمکردنەوەی فشارە بۆ ئەوەی دووربکەونەوە لەو کێشە و پێکانە سووکانەی کە بەزۆری دوای پێکانێکی درێژخایەن روودەدەن. دوای سێ یاری چڕ لە یەک هەفتەدا (مانچێستەر یونایتد، ناپۆلی، ئارسیناڵ)، ئامانج پشوودان بوو بە ئەستێرە ئیسپانییەکە و بێگوومان بەرامبەر یارییەکەی بێرنڵی پزیشکان نەیانویست ریسک لەسەر تەندرووستی بکەن.
📋 A pesar de las alarmas está bien de la rodilla; todo es parte de ‘El Plan Rodri’
✍️ @AS_AGabilondo https://t.co/nN2mIaXEm5
— Diario AS (@diarioas) October 1, 2025
دوای وەرزێک دوورکەوتنەوەی بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆیەوە، خولەکی یاریی کردنی کەم کرایەوە و لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی دەکرێت. لە جامی جیهانی یانەکاندا لە کورسی یەدەگەوە دەستی پێکردەوە. لە چەند هەفتەی رابردووشدا سیتی بە پشبەستن بە ناوەڕاستکارەکەی هەمان تیپی رکابەری بوو بەرامبەر بە رکابەرە بەهێزەکان.
کاتێک مان سیتی لیستی یاریزانانی بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر مۆناکۆ راگەیاند، ناوی رۆدری لە لیستەکەیدا دڵی هاندەرانی سیتیزنی خۆشکرد و چاوەڕێ دەکرێ ئەمشەو دووبارە لەسەر کورسی یەدەگ دەستپێبکاتەوە.



