Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V پاریس سانجێرمان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا میوانداری پاریس سانجێرمان دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سانجێرمان بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئەو دوو یانەیەی هەمووان چاوەڕوان بوون لە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2024/2025 رووبەڕووی یەک ببنەوە ئێستا لە قۆناخی كۆمەڵەكان بەرامبەر یەک یاریی دەكەن.

بارسێلۆنا لەم وەرزەدا هیچ یارییەک نەدۆڕاوە و بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە.

لویس ئێنریكێ دەگەڕێتەوە ئەو شوێنەی كە لە وەرزێكدا سێ نازناوی بۆیان بەدەستهێناوە.

هەردوو یانە لە مێژوودا 15 جار رووبەڕووبوونەتەوە و شەش جار بارسێلۆنا براوە بووە پاریسیش پێنج یاریی و لە چوار یارییشدا یەكسان بوون.

زانیاری یاریی

بارسێلۆنا و پاریس بۆ جاری شازدەیەم لە پاڵەوانییەتیە ئەوروپییەكاندا رووبەڕوودەبنەوە ( بارسا 6 بردنەوە، پاریس 5، 4 یەكسان بوون).

بارسێلۆنا لە كۆتا شەش یاریی بەرامبەر پاریس سانجێرمان تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە (3 دۆڕان، 1 یەكسان).

پاریس سانجێرمان لە كۆتا دوو یارییدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بارسێلۆنا هەردوو یارییەكەی بە ئەنجامی 4-1 بردووەتەوە.

بارسێلۆنا لە كۆتا 12 یاریی خۆی لە چامپیۆنزلیگ تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە، ئەو دۆڕاندنەش بەرامبەر پاریس سانجێرمان بوو.

پاریس سانجێرمان لە كۆتا دوو یاریی لە چامپیۆنزلیگ 9 گۆڵیكردووە و هیچ گۆڵێكی لێنەكراوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بە بێ گۆڵپارێزی یەكەمی خوان گارسیا رووبەڕووی پاریس دەبێتەوە، هەروەها رافینیا، فێرمین لۆپێز، گاڤی و تێر شتیگن ناتوانن بەشداری بكەن.

پاریس سانجێرمان بە بێ خڤیچا كڤاراستخێلیا، عوسمان دێمبێلێ، دێزیرێ دۆوی و ماركینیۆس رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

چێزنی

كۆندێ، ئێریک گارسیا، كوبارسی، مارتن

دی یۆنگ، پێدری

لامین یامال، ئۆلمۆ، راشفۆرد

لیڤاندۆڤسكی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سانجێرمان

شۆڤالیێ

حەكیمی، زابارنی، پاچۆ، مێندێس

زایر ئێمری، ڤیتینیا، رویز

لی كانگ ئین، رامۆس، باركۆلا

بابەتی زیاتر

Back to top button