Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی كایرات ئالماتی V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكانی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ كایرات ئالماتی كازاخستانی میوانداری ریال مەدرید دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 19:45 بە كاتی كوردستان كایرات ئالماتی لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید لە یاریی رابردوودا بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید لە لالیگا تووشی شكستێكی گەورە بوو بە ئەنجامی 5-2 یارییەكەی دۆڕاند و دەیەوێت ئەو دۆڕاندنە لە بیر بكات و بە بردنەوە لە كایرات ئالماتی بگەڕێتەوە مەدرید.

ریال مەدرید لە یەكەم یاریی چامپیۆنزلیگدا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە مارسیلیای بردەوە و یەكەم سێ خاڵی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا.

كایرات ئالماتی لە یەكەم یاریی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی سپۆرتینگ بوویەوە و بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شكستیانهێنا.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئالماتی بە بێ ئاناربێكۆف، زاروتسكی، سانتانا و زاریا رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

ریال مەدرید بە بێ دانی كارڤاخال، ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد، ئانتۆنیۆ رودیگەر و فێرلاند مێندی بەرامبەر یانە كازاخستانییەكە یاریی دەكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كایرات ئالماتی

كالمورزا

تاپالۆڤ، مارتیانۆڤیچ، سۆرۆكین، ماتا

كاسابوولات، ئاراد

مرینسكی، مۆنتێرۆ، گڕۆمیكۆ

ساتپایێڤ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤاڵڤێردی ،هاوسن، ئاسێنسیۆ، گارسیا

كاماڤینگا، چوامینی، گولەر

ماستانتونۆ، ئێمباپێ، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button