
یاریگا –
پۆستەکەی روبێن ئامۆریم وەک راهێنەری مانچێستەر یونایتد بابەتی گەرمی مێدیاکانی ئەو شارە و ئینگلتەراشە. ئەوەش بەهۆی ئەنجامە کارەساتبارەکانی ناوبراو لەوەتەی یەکەمین یاریی فەرمی خۆی لە نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو لەگەڵ شەیتانە سوورەکان.
ئامۆریم ئەم وەرزەی پرێمەرلیگشی بەخراپی دەستپێکرد. بەجۆرێک، دوای 6 هەفتە تەنها 7 خاڵی کۆکردووەتەوە (دوو بردنەوە، یەکسانبوونێک و سێ شکست). کەچی بەشێک لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان لە چەند رۆژی رابردوودا جەختیان لەوە دەکردەوە کە کارگێڕی مان یو هێشتا باوەڕیان وایە راهێنەرە پۆرتوگالیەکە دەتوانێت سەرپەرشتی پرۆژە نوێیەکەیان بێت. ئەوە لەکاتێکدایە بەگوێرەی ئامارێکی سکای سپۆرتس، ناوبراو خراپترینی نێو سەرجەم راهێنەرەکانی مان یونایتدە لەوەتەی رۆشتنی سێر ئالێکس فێرگسن لە ساڵی 2013.
ئامارەکان؛ ئامۆریم خراپترینی نێو راهێنەرەکانی مان یونایتدە لەوەتەی رۆشتنی فێرگسن
نەک هەر ئەوانەی سەرەوە، ئێستا ئامارێکی جیاواز بڵاوکراوەتەوە کە دەریدەخات مانچێستەر یونایتد چەند پشوودرێژ بوونە لەگەڵ ئامۆریم. بۆ ئەوەش، ئۆلی گونار سۆڵشایەری راهێنەری پێشووتر بە نموونە هێنراوەتەوە.
ئامارەکە دەڵێت، بە هەردوو وەرزی 2019/2020 و هەروەها 2020/2021 کاتێک سۆڵشایەر دوورخرایەوە، ئەو راهێنەرە نەرویجیە لە کۆی 76 یاریی پرێمەرلیگ تەنها 14 یاریی دۆڕاندبوو.
کەچی ئامۆریم، لە 33 یاریی خولەکەدا 14 جار تامی دۆڕانی کردووە. ئەوەش واتا بە نزیەکی زۆر نزیک لە نیوەی هەموو یارییەکانی. بەڵام هێشتا ناوبراو لانەبردراوە.
🚨 𝗖𝗥𝗔𝗭𝗬 𝗙𝗔𝗖𝗧: Ole Gunnar Solskjær was sacked after losing 14 out of 76 Premier League games in season 2019/20 & 2020/21 combined.
Ruben Amorim has already lost 17 games out of 33 Premier League games in total and still hasn’t been sacked. pic.twitter.com/sX3WQSZifK
— The Touchline | 𝐓 (@TouchlineX) September 28, 2025