شارەوانی ئەمستردام بڕیارێکی توندی لە دژی یانەکانی ئیسرائیلدا
پڕۆژەیاساکە لەلایەن پارتی دێنک پێشکەشکرابوو

یاریگا –
ئەنجوومەنی شارەوانی ئەمستردام پڕۆژە یاسایەکی قەدەخەی پێشوازی کردن لە یانە و هەڵبژاردەکانی ئیسرائیل پەسندکرد.
هەفتەی رابردوو شەهیر خان، سەرۆکی پارتی دێنک، پڕۆژەیاسایەکی رێگریکردن لە یانە و هەڵبژاردەی ئەو وڵاتانەی ‘داگیرکاری – رەگەزپەرستی” دەکەن ئاڕاستەی ئەنجوومەنی شارەوانی ئەمستردام کرد.
سەرۆکی پارتی دێنک لە پڕۆژەیاساکە نووسیویەتی، تەواوی یانە و دامەزراوە نایاساییەکان کە پاڵپشتی داگیرکاری دەکەن، رێگەیان نادرێت لە شاری ئەمستردام هیچ یارییەک بکەن.
ئەنجوومەنی شارەوانی ئەمستردام لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، پڕۆژە یاساکەی پارتی دێنکی پەسندکرد، ئەمەش وەکو ئاماژەیەکی روونە بۆ یانەکانی ئیسرائیل.
لە پڕۆژە یاساکەدا هاتووە؛
ناکرێ لە ئەمستردام پێشوازی لە هاندەرانی ئەو یانانە بکرێت کە پاڵپشتی لە داگیرکاری و رەگەز پەرستی دەکەن.
لە ساڵی 2024 چەندین رووداوی جیاواز لە ئەمستردام روویاندا، کاتێک یانەی ماکابی حەیفا یارییەکی لە ئەمستردام کرد و دواتر رووداوی بەیەکداچوونەوەی توند لە نێوان هاندەران و پاڵپشتیکارانی فەڵەستین لە ناوەڕاستی ئەمستردام روویاندا.
ئێستا ماکابی بەشداری لە یۆرۆپالیگ دەکات، ئەمەش لەوانەیە ببێتە رێگرییەکی گەورە لە بەردەم بەڕێوەچوونی یاریی یانەکانی ئیسرائیل لە ئەمستردام.



