Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

کێشەیەکی گەورە لە ریاڵ مەدرید ده‌رده‌كه‌وێت

شکستی دێربی كێشه‌كانی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

دوای شکستە قورسەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئامارەکان راستییەکی نیگەرانکەر بۆ ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی “Madrid Universal” بڵاوکراوەتەوە، داتاکان نیگەرانییەکی گەورە لەنێو هاندەرانی ریاڵ مەدرید دروست دەکەن، کە بریتییە لە پشتبەستنی زیاد لە پێویستی یانەکە بە ئەستێرەی فەرەنسی کیلیان ئێمباپێ.


دوای شکستە قورسەکەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بە ئەنجامی (5-2)، ترسی هاندەران سەبارەت بە ئاستی ئێستای یانەکە زیادی کردووە، بەڵام لە پشت ئەم ئەنجامە شۆکهێنەرەوە، راستییەک دەرکەوت، كه‌ ریاڵ مەدرید رۆژ بە رۆژ زیاتر پشت بە کیلیان ئێمباپێ دەبەستێت.

بەپێی ئەو ئامارانەی لە راپۆرتەکەدا خراونەتەڕوو، هێرشبەرە فەرەنسییە 26 ساڵانەکە زۆری ئه‌ركی هێرشبردنی یانەکەی لە ئەستۆ گرتووە.

ژمارەکان رۆڵی سەرەکیی ئێمباپێ دەسەلمێنن

تاوه‌كو ئێستا لەم وەرزە، ئێمباپێ 10 گۆڵی لە کۆی 18 گۆڵی ریاڵ مەدرید كردووه‌، تاکە یارییەک کە گۆڵی نەکردووە، بەرامبەر مایۆرکا بووە، تەنانەت لە یارییە سەختەکەی واندا میترۆپۆلیتانۆشدا، توانی یەکێک لە دوو گۆڵەکەی مەدرید تۆمار بکات، لە کاتێکدا گۆڵەکەی تر لەلایەن ئاردا گولەرەوە تۆمارکرا، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە کاتێک ریاڵ مەدرید گۆڵ دەکات، زۆربەی جار ئێمباپێ خاوەنی گۆڵەکەیە.

ماڵپەڕه‌كه‌ جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە لالیگادا، ئێمباپێ هه‌شت گۆڵی تەنها لە 24 لێدان تۆمارکردووە، کە 13 لێدانیان لە چوارچێوەی گۆڵدا بوون، جگە لە ئێمباپێ، تەنها چوار یاریزانی تر لەم وەرزەدا گۆڵیان كردووه‌ ئه‌وانیش گولەر، ئیدر میلیتاو، ڤینیسیۆس جونیۆر، و فرانكۆ ماستانتۆنۆن، ئەمەش هاوسەنگییەکی ناتەواو لە هێڵی هێرشبردندا نیشان دەدات.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە کێشەکە تەنها لە گۆڵکردندا نییە، هێڵی ناوەڕاست لە دروستکردنی دەرفەتدا ئاستی ناجێگیر بووە، هێرشبەرەکان بە پێی پێویست تۆپیان پێناگات، هێڵی بەرگریش، کە لە یارییەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆدا شپرزە بوو، خاڵی لاوازیی تێدا دەرکەوت کە لە یارییەکانی پێشوودا نەبینرابوون، تەنانەت کورسی یەدەگیش نەیتوانی هیچ چارەسەرێک بۆ گۆڕینی شێوازی یارییەکە بکات.

ئێستا هاندەران نیگەرانن لەوەی کە پڕۆژەکەی ریاڵ مەدرید زۆر زیاتر لە پێویست پشت بە یەک یاریزان دەبەستێت، هەرچەندە ئێمباپێ لە لوتکەی ئاستیدایە، بەڵام تۆپی پێ یارییەکی بەکۆمەڵە، بۆ سەرکەوتنی درێژخایەن، ڕیاڵ مەدرید پێویستی بە هاوسەنگیی زیاتر لە هێرشبردن و پشتیوانیی بەهێزتر لە هێڵی ناوەڕاست و کورسی یەدەگەوە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button