Loading...
ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

یاریگا چاره‌نووسی شێركۆ كه‌ریم بۆ یارییه‌كه‌ی قادسیه‌ ئاشكرا ده‌كات، دوایین زانیارییەکانی پێکهاتەی زاخۆ

زاخۆ لە دهۆک چاوی لە نووسینەوەی مێژووە

Yariga App

یاریگا –

لە یەکەم دەرکەوتنی مێژوویی خۆیدا لە پاڵەوانێتییەکی دەرەکیدا، یانەی زاخۆ بە ورەیەکی بەرز و پشتیوانیی جەماوەرییەوە خۆی بۆ یاریی چارەنووسساز بەرامبەر یانەی قادسیەی کوەیتی ئامادە دەکات.

زاخۆ  ده‌یه‌وێت له‌یه‌كه‌م یاریی خۆی له‌ جامی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی كه‌نداو سێ خاڵی یارییه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنیت.

دوایین زانیارییەکانی پێکهاتەی زاخۆ

یانەی زاخۆ بە هەواڵی خۆشەوە پێشوازی لە یارییەکەی سبەی دەکات، بەتایبەت دوای دڵنیابوونەوە لە ئامادەیی تەواوی ئەستێرەکانی.

یاریگا زانیاری ورد و تایبه‌تی ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ شێرکۆ کەریم هیچ کێشەیەکی پێکانی نەماوە و بە ڕێژەی 100٪ بۆ یارییه‌كه‌ ئامادەیە.

هه‌روه‌ها ئوسامە رەشید یاریزانی هێڵی ناوەڕاست و بەئەزموون ئامادەیی خۆی بۆ یارییەکە نیشانداوە، بەڵام تاوه‌كو ئێستا یەکلانەبووەتەوە کە ئایا لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبێت یان وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری دەکات.

هه‌روه‌ها یاریگا زانیاری ئه‌وه‌شی ده‌ستكه‌وتووه‌، سەرجەم یاریزانەکانی تری یانەی زاخۆ بێ هیچ گرفت و پێکانێک لەوپەڕی ئامادەباشیدان.

گواستنەوەی یاریگا و پشتیوانیی بێوێنەی هاندەران

سەرەڕای هەوڵ و کۆششی زۆری دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆ بۆ ئەوەی یارییەکە لەنێو یاریگا و هاندەرانی خۆیاندا بكرێت، به‌ڵام لیژنەی فیدراسیۆنی جامی کەنداو بەهۆی ئامادەنەبوونی تەواوی چیمەنی یاریگای زاخۆ، بڕیاریدا یارییەکە بگوازێتەوە بۆ یاریگای نێودەوڵەتیی دهۆک.

بەڵام ئەم گۆڕانکارییە نەبووەتە رێگر لەبەردەم هێز و پشتیوانیی هاندەرانی زاخۆ، بۆ دڵنیابوون لە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر و پشتگیریکردنی یانەکەیان، 250 پاس بۆ گواستنەوەی هاندەران لە زاخۆوە بۆ دهۆک ئامادە کراوە.

کاتی یارییەکە

یاریی نێوان زاخۆ و قادسیەی کوەیتی، سبەی سێشەممە، کاتژمێر 08:30ـی شەو بە کاتی هەولێر لە یاریگای نێودەوڵەتیی دهۆک بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button