Loading...
ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هاری کەین وەڵامی دەنگۆکانی گەڕانەوەی بۆ پرێمەرلیگ دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

چەند رۆژێکە دەنگۆی گەڕانەوەی هاری کەین بۆ پرێمەرلیگ بەتەواوەتی پەرەی سەندووە. بەجۆرێک، جگە لە تۆتنهامی یانەی یەکەمی کە 14 ساڵ درێسەکەی پۆشین تا سەرەنجام هاوینی 2023 پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد، ناوی یانەی مانچێستەر یونایتدیش هاتەپێشەوە. بەتایبەت دەگوترا ئەستێرە ئینگلیزیەکە نیازی ئەوەیە هەر لە وڵاتەکەی خۆی کۆتایی بە یاریکردن بهێنێت.

گەورەیەکی پرێمەرلیگ هاری کەینی کردووەتە ئامانج

لە نوێترین لێدواندا گۆڵکارە لێهاتووەکە وتی

نەخێر، من لەم ساتەدا بیر لە گەڕانەوە بۆ پرێمەرلیگ ناکەمەوە. لێرە زۆر دڵخۆشم. جارێ دوو ساڵم لە گرێبەستەکە لەگەڵ بایرن ماوە. چێژ لە هەموو چرکەکانی ئێرە وەردەگرم. بایرن باشترین یانەیە تێیدا نازناو ببەیتەوە.

هێرشبەرە تەمەن 32 ساڵیەکە لە تەنها 7 یاریی هەرسێ خولی ئەڵمانی، جامی ئەو وڵاتە و چامپیۆنزلیگ توانیویەتی 14 گۆڵ تۆمار بکات.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button