Loading...
سعوودیەگرنگترین

لەپێناو مۆندیالدا؛ رۆناڵدۆ رێککەوتنێک لەگەڵ راهێنەری نەسڕ دەکات

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ نەسڕ ئەم وەرزەشی بە پیشاندانی توانا گۆڵکارییەکانی دەستپێکردووە. بە جۆرێک، لە 4 هەفتەی سەرەتای خولی ئەو وڵاتەدا 4 گۆڵی تۆمارکردووە.

ئەفسانە پۆرتوگالیەکە کە ئێستا تەمەنی 40 ساڵە، خەونی بەدەستهێنانی مۆندیالی هێشتا لا کاڵ نەبووەتەوە، هەر بۆیە پلانی تۆکمەی بۆ داناوە کە وەک کۆتا دەرفەت بۆ بردنەوەی، لە ئێستاوە ئامادەکاریی بۆ پاڵەوانێتیەکە دەکات کە هاوینی داهاتوو لە هەرسێ وڵاتی ئەمرێکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە عەرەبیەکان کە مێدیای ئەوروپییش بایەخی پێداوە، دۆن رۆناڵدۆ لەگەڵ خۆرخێ خیسۆسی راهێنەری رێککەوتنێکی کردووە پەیوەست بە چەندێتی بەشدارییکردن لە یاریەکانی یانەکەی.

سەرچاوەکان ئەوەیان زانیوە رۆناڵدۆ و خیسۆس گەیشتوونەتە رێککەوتنێک کە ئەم وەرزە بە رێژەی 25%ی یارییەکانی نەسڕ بەشداریی بکات. هەروەها بۆ هەڵبژاردەکەشی. ئەوەش لەپێناو پارێزگاریکردن لە دۆخی جەستەیی پێش مۆندیالی 2026.

بابەتی زیاتر

Back to top button