
یاریگا –
دوای تێپەڕبوونی چەند رۆژێک بەسەر هەڵبژاردنی باشترین یاریزانی وەرزی رابردوو بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر کە عوسمان دێبمبێلی بە جیاوازییەکی زۆرەوە پێش رکابەرەکانی کەوت، بەتایبەت لامین یامال کە بە کێبڕکێکارێکی توندی ئەستێرە فەڕەنسیەکە دادەنرا، هێشتا کاردانەوەکان بەردەوامن.
22ی ئەم مانگە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، دێمبێلی بەهۆی ژمارە و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆی ئەنجام و دەستکەوتەکانی وەرزی رابردووی پاریس سانجێرمان هەیبوو، تۆپە ئاڵتوونیەکەی بردەوە.
ئەنجامەکە بێ رەخنە تێنەپەڕی، جگە لە ماڵباتی خودی یامال، هاوکات خوان لاپۆرتایش هێشتا هە لاوەکەی بارسێلۆنای یانەی پێ باشترینی جیهان بوو. لەو نێوەندەشدا، دەنگی رۆژنامەنووسێک کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە کاتێک ئاشکرا بووە یامالی لە هەرە پلەکانی خوارەوەدا دانابوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی لیکیپی فەڕەنسی، رۆژنامەنووسێکی میسڕی کە وەک نوێنەری ئەو وڵاتە عەرەبی-ئەفریقیە دەستنیشانکرابوو بۆ دەنگدان، یامالی لە پلەی 9 جێگیر کردبوو.
لیکیپ ئەوەی زانیوە کە پلەی نۆیەم بۆ لامین، کەمترین پلەیەک بووە بۆ ئەو یاریزانەی بارسا چووبێت لەنێو سەرجەم دەنگەکاندا.
🚨| 𝐉𝐔𝐒𝐓 𝐈𝐍: The lowest Ballon d’Or ranking Lamine Yamal received was 9th place, given by the Egyptian journalist. [@lequipe] #fcblive pic.twitter.com/NUHNdjoJyl
— BarçaTimes (@BarcaTimes) September 26, 2025
پلەی 9 بۆ یامال، واتا لە دوای ڤیتینیا، محەمەد سەڵاح، رافینیا، ئەشرەف حەکیمی، کیلیان ئێمباپێ و کۆڵ پاڵمەر.