Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

زاخۆ و قادسیه‌ له‌ كوێ یاریی ده‌كه‌ن؟

پشكنین بۆ یاریگای زاخۆ كراوه‌

Yariga App

یاریگا –

كاتژمێرەکان خەریکە لە سفر نزیک دەبنەوە بۆ یەکەم دەرکەوتنی زاخۆ لە جامی یانەکانی کەنداو یه‌كه‌م یاریی خۆی به‌رامبه‌ر قادسیه‌ی كوێتی ده‌كات، چاره‌نووسی یاریگاكه‌ش یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌.

دوای ماوەیەک لە دوورکەوتنەوە و یاریکردن لە دەرەوەی ماڵی خۆی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، بەهۆی نۆژەنکردنەوە و گۆڕینی چیمەنی یاریگاکەیەوە، زاخۆ یاریگاكه‌ی ئاماده‌یه‌ و ده‌یه‌وێت له‌به‌رده‌م هانده‌رانی ئه‌م یارییه‌ بكات،

دڵژار عەدنان، ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆ به‌ تۆڕی وەرزشی یاریگای راگه‌یاند، کارەکانی نۆژەنکردنەوە گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی، ناوبراو رایگەیاند

 “چیمەنی یاریگاکە بە تەواوی ئامادەیە، هەرچەندە لێژنەیەکی فیدراسیۆنی کەنداو هەندێک تێبینییان هەبوو، بەڵام ئەمڕۆ هەموو ئەو کارانە تەواو دەکرێن و هیچ کەموکوڕییەک نامێنێت.”

به‌ رێژەی 85٪ و بژاردەی دهۆک

هەرچەندە کارگێڕیی یانەکە گەشبینن، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی لە دەستی لێژنەی پشکنینی فیدراسیۆنی کەنداو دایە، دڵژار عەدنان بە زمانێکی پڕ لە هیواوە دەڵێت،

 “بە ڕێژەی 85٪ دڵنیاین کە یارییەکە لە یاریگای خۆمان و لەبەردەم ئاپۆرای هاندەرانماندا دەکرێت، ئەگەر بە هەر هۆکارێک بێت یاریگای زاخۆ مۆڵەتی کۆتایی وەرنەگرت، ئەوا “بژاردەی دووەم” ئامادەیە و یاریگای دهۆك ده‌بێت.

زاخۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژوودا به‌شداری پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی فه‌رمی ده‌ره‌وه‌ی عێڕاق ده‌كات و یه‌كه‌م یاریشی له‌ جامی یانه‌كانی كه‌ندو له‌ 30ـی ئه‌م مانگه‌ به‌رامبه‌ر قادسیه‌ی كوێتی ده‌بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button