Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەكی پاریس بەرامبەر بارسێلۆنا بەشداری ناكات

لە یاریی لووتكە بێبەش دەبێت

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریكێ، راهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی گورزێكی كوشندەی بە پێكانی یاریزانێكی بەركەوت.

هەژماری فەرمی پاریس سانجێرمان لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند:

ماركینیۆس لە ماسولكەی قاچی چەپی پێكانی هەیە و چەند هەفتەیەک لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە و چارەسەر وەردەگرێت.

جواو نێڤێس، دێزیرێ دۆوی و عوسمان دێمبێلێ لە وەرگرتنی چارەسەر بەردەوامن.

ماركینیۆس بەهۆی ئەو پێكانەوە ناتوانێت بەشداری یاریی لووتكەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكات.

وا بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان لە گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا رووبەڕوو ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button