Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

لێدوانەكانی ئارنە سڵۆت پێش رووبەرووبوونەوەی كریستاڵ پاڵاس

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت، راهێنەری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی باس لە یارییەكەیان بەرامبەر كریستاڵ پاڵاس دەكات.

چاوەڕوان دەكرێت سبەی شەممە كریستاڵ پاڵاس لە یاریگای سەلهێرست پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی پرێمەرلیگ.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر پاڵاس، ئارنە سڵۆت گوتی:

‎جیۆڤانی لیۆنی بەهۆی پچڕانی بەستەرەی ئەژنۆی ساڵێک لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

بۆ یاریی كریستاڵ پاڵاس ئیزاک لە پێكهاتەی سەرەكیە، بەڵام 90 خولەک بەشداری ناكات.

هوگۆ ئێكیتیكێ بەهۆی رەفتارەكانی لە یاریی بەرامبەر ساوسامتن هیچ سزایەک نادرێت، قسەم لەگەڵیكرد، راستەوخۆ داوای لێبوردنی لە هاوڕێكانی كرد، هێشتا گەنجە، هەموو یاریزانێک لەو تەمەنەدا هەڵە دەكات.

ناوی فێدێریكۆ كیێزا لە لیستی یاریزانەكانی چامپیۆنزلیگ زیاد دەكرێت.

لیڤەرپوول بە كۆكردنەوەی 15خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی دێت و كریستاڵ پاڵاسیش بە 9 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button