Loading...
ئه‌وروپا

بە نزیکەیی ملیۆنێک دۆلار دزی لە راهێنەرەکەی پۆرتوگال دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

ماڵی رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال، لەلایەن دزەکانەوە کرایە ئامانج.

باندێکی دزی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مارتینز لە پۆرتوگال و کاتژمێری گرانبەها و خشڵەکانی هاوژینەکەی کە بە بەهای 700 هەزار پاوەند مەزەندە دەکرێت دزرا، بەمەش تووشی شۆکێکی گەورە بوون.

بە گوێڕەی زانیارییەکان لە کاتێکدا رۆبێرتۆ مارتینێز لەگەڵ هاوژینەکەی بۆ ئێوارە خوانێک چووبوونە دەرەوە و بە نزیکەی چوار کاتژمێر لەدەرەوە مابوونەوە، دزەکان ئەم هەلەیان قۆستەوە و لە رێگەی پەنجەرەی چێشتخانەکە چوونە ژوورەوە و دزیان لێیان کرد.

پۆلیسەکان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن. ئەوەی تائێستا ئاشکرایەوە ئەوەیە دزەکان ئاگاداری ئەوە بوونە ئەم خێزانە لە ماڵەوە نین و بە دڵنیاییەوە ئاگاداری ئەوەش بوون کە کاتی زۆرییان پێدەچێت هەر بۆیە بە ئارەزووی خۆیان لە هەموو ژوورەکان بەدوای کەلوو پەلی بەنرخدا گەڕاون. پسپۆڕانی پزیشکی دادوەری تاوەکوو ئێستا پشکنین بۆ شوێن پەنجە و هەرشتێکی دیکە دەکەن کە بتوانێت لە ئاشکراکردنی دزەکان یارمەتییان بدات.

کەناڵی نیشتمانی پۆرتوگالی SIC ئاشکرای کرد کە بەهای خشڵە دزراوەکان نزیکەی 87 هەزار پاوەند بووە، بەڵام رۆژنامەی کۆریۆ دا مانها دەڵێت مارتینێز و هاوژینەکەی بەهای ئەو خشڵەکانیان بە نزیکەی 700 هەزار پاوەند خەمڵاندووە.

مارتینێزی تەمەن 52 ساڵ لە مانگی یەکی ساڵی 2023ەوە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی گرتە ئەستو توانی لەگەڵ ئەم هەڵبژاردەیە نازناوی نەیشنزلیگ بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button