Loading...
عێراقگرنگترین

لێژنەی ئۆڵێمپی عێراق بڕیاری لەسەر هەڵبژاردنەکانی یانەی دهۆکدا

بەکۆی دەنگی دەستەی کارگێڕی نوێی یانەکە کرایەوە بە سەرۆکی یانە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ چوارشەممە، لێژنەی تۆپی پێی عێراق هەڵبژاردنەكانی یانەی دهۆكی پەسندكرد و سەرۆكی نوێی یانەكە دەستنیشانكرا.

مانگی رابردوو یانەی دهۆک بە ئامادەبوونی تەواوی ئەندامانی دەستەی گشتی، هەڵبژاردەی دەستەی کارگێڕی کرد و عەبدوڵا جەلال، بەکۆی دەنگ بە سەرۆکی یانەکە هەڵبژێردرایەوە.

تەنیا 10 کەس خۆیان بۆ دەستەی کارگێڕی یانەکە بەربژێر کرد و هەر 10 بەربژێرەکە بە دەنگی پێویستی دەستەی گشتی بوونە ئەندامانی نوێی دەستەی کارگێڕی.

لەکۆی 241 ئەندامی دەستەی گشتی، 223 کەس لە نێو هۆڵی دەنگدانی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی ئامادەبوون و دەنگیاندا.

هەر دەنگدەرێک مافی دەنگدانی بۆ پێنج بەربژێر هەبوو، هەر بەربژێرێکیش پێویستی بە 113 دەنگبوو، تاوەکو ببێتە ئەندامی دەستەی کارگێڕی نوێی یانەی دهۆک.

ئەندامانی نوێی دەستەی کارگێڕی

  • عەبدوڵا جەلال مستەفا؛ هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە پەروەردەی وەرزشی – زانکۆی دهۆک. پێشتر یاریزانی تێنسی سەر زەوی یانەکە بووە و نزیکەی شەش ساڵیش سەرۆکی یانەکە بووە.
  • جاسم محەمەد حاجی؛ ئەستێرەی پێشووی یانەی دهۆک و هەڵبژاردەی عێراق بووە. جاسم لە دەستەی کارگێڕی پێشووی یانەکە پۆستی سکرتێری هەبووە.
  • یوسف رەشید سەعید؛ هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە وەرزش – زانکۆی دهۆک. پێشتر یاریزانی کاراتێ بووە.
  • دلین کەمال جەلال؛ ناوبژیوانی نێودەوڵەتی تۆپی پێیە، هەروەها راهێنەری تیمی خانمانی دهۆک بووە.
  • رێگر ئەحمەد سلێمان؛ هەڵگڕی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە پەروەردەی وەرزشی، هەروەها ناوبژیوانی تێنسی سەرمێزە و پێشتریش ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک بووە.
  • خالید محەمەد عەبدولهادی؛ ئەندامی پێشووی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک بووە.
  • هۆشیار فەریق محەمەد؛ هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانکۆی دهۆک، ناوبژیوانی بایسکلسوارییە لە عێراق و ئەندامی پێشووی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک بووە.
  • عەلی مستەفا ساڵح؛ راهێنەر و یاریزانی پێشووی تێنسی سەرمێزە.
  • میللەت جەمال نووری؛ ئەندامی پێشووی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک.
  • خالید مووشیر ئیسماعیل؛ کاپتنی پێشووی یانەی دهۆک و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، ئەندامی دەستەی کارگێڕی پێشووی یانەی دهۆک بووە.

عەبدوڵا جەلال کێیە؟

عەبدوڵا جەلالەدین مستەفا، لەدایکبووی ساڵی 1987 (38 ساڵ). نزیکەی شەش ساڵ سەرۆکی یانەی دهۆک بووە.

  • هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە پەروەردەی وەرزشی زانکۆی دهۆک.
    – ساڵی 2011 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە پەروەردەی وەرزشی لە زانکۆی دهۆک بەدەستهێنا.
    – ساڵی 2014 بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی بامۆ لە هیندستان بەدەستهێنا.
    – ساڵی 2020 بڕوانامەی دکتۆرای لە پەروەردەی وەرزشی لە زانکۆی دهۆک بەدەستهێنا.
  • بۆ ماوەی 12 ساڵ یاریزانی تێنسی سەر زەوی بوو.
  • پاڵەوانی یاریی تێنسی سەر زەوی لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق لە ساڵی 2009، بەشداری چەندین پاڵەوانیەتی تێنسی سەر زەوی کردووە.
  • لە وەرزی 2017-2018 سکرتێری یانەی زێرەڤانی بوو و نازناوی خولی نایابی کوردستانیان بەدەستهێنا.
  • لە ساڵی 2019 لەگەڵ یانەی ئافرەتانی دهۆک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان.
  • ساڵی 2020 بووە سەرۆکی یانەی دهۆک.
  • یانەی دهۆکی لە خولی پلەیەکی عێراق سەرخستە خولی نایابی عێراق (خولی ئەستێرەکانی عێراقی ئێستا). ئەوکاتە بڕی 600 هەزار دۆلار (60 دەفتەر) لەگەڵ خۆی هێنایە نێو یانەکە و وەبەرهێنانی تێداکرد.
  • بەرپرسی رێکخراوی زانستی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە دهۆک.
  • زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.
  • لە ساڵی 2022 هاوسەرگیری کردووە و باوکی کچێکە.
سیڤی د. عەبدوڵا جەلال، سەرۆکی یانەی دهۆک

 

بابەتی زیاتر

Back to top button