Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

مەدریدێکی نەناسراو؛ ئاڵۆنسۆ بیرکردنەوەی ریال مەدرید دەگۆڕێت

"هەرگیز ریال مەدرید بەوشێوەیە نەبینراوە"

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو 23ـی ئەیلوول ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی لالیگا بووە میوانی لێڤانتی و 4-1 یارییەکەی بردەوە.

ریال مەدرید لەم وەرزە لە لالیگا شەش یاریی کردووە، هەر شەش یارییەکەی بردووەتەوە و پێشەنگی خولەکەی گرتووە، لە چامپیۆنزلیگیش یەک یاریی بەرامبەر مارسیلیا کردووە و یارییەکەی بردووەتەوە.

رادیۆی کادینا کۆپێی ئیسپانی شیکارییەکی تاکتیکی بۆ هۆکاری سەرکەوتنە لەدوای یەکەکانی یانە مەدریدییەکە کردووە و بڕوای وایە چابی ئاڵۆنسۆ بەتەواوی شێوازی بیرکردنەوەی تیپەکەی گۆڕیووە.

پێکهاتەی ریال مەدرید بەرامبەر لێڤانتی

ریال مەدریدێکی نەناسراو

چابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ ریال مەدرید بەردەوام بە پێکهاتەی جیاواز یاریی دەکات، گۆڕانکارییەکان هێندە گەورەن تەنانەت ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەڕازیلی لە چەند یارییەک لەسەر کورسی یەدەک بووە و لە پێکهاتەی سەرەکی دوورخراوەتەوە.

لە یاریی بەرامبەر لێڤانتیش، ئالڤارۆ کارێراس لە دڵی بەرگری یاریی کرد، راوول ئاسێنسیۆ بووە یاریزانی باڵ و فران گارسیا و دانی سێبایۆس لە پێکهاتەی سەرەکی بوون، گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی ئاڵۆنسۆ وایانکردووە ریال مەدرید ببێت بە خاوەن تیپێکی پێشبینینەکراو، ئەمەش بە پێچەوانەی تیپەکەی کارلۆ ئانچێلۆتی کە بەردەوام هەمووان دەیانزانی بە چ پێکهاتەیەک یاریی دەکات.

هەر بەهۆی گۆڕانکارییە زۆرەکان و گۆڕانکاری گەورە لە شێوازی تاکتیکی و یارییکردنی یانەکە بووەتە چەکی بەهێزی ریال مەدرید و وایکردووە ریال مەدرید نەناسرێتەوە.

ئێمباپێ او ماستانتونۆ بەرامبەر لێڤانتی

گۆڕانی ڤینیسیۆس 

چابی ئاڵۆنسۆ تەنانەی شێوازی بیرکردنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆریشی گۆڕیووە، ڤینی ئەو یاریزانەبوو وەرزی رابردوو بەهۆی نەگەڕانەوە بۆ هاوکاریکردنی بەرگریکاران لەگەڵ لوکا مۆدریچ بوو بە دەمەقاڵێی، بەڵام ئێستا ڤینییەکی دیکە دەبینین و پاش یارییەکەی بەرامبەر لێڤانتی گووتی “گرنگترین شتی یارییەکە بەرگری و فشارکردنمان بوو”.

فشارەکان لە فران، هاوسن، کارێراس و ئاسێنسیۆوە دەستیانپێدەکرد، بەڵام سەرجەم تیپەکە پێوەی پابەند دەبوو، بۆیە ئێستا دەردەکەوێت ئاڵۆنسۆ کاریگەری گەورەی لەسەر ڤینی و سەرجەم یاریزانەکانی دیکەش هەبووە، سەرجەم تیپەکە بەیەکەوە فشار دەکەن و بەرگری دەکەن، هەر ئەو بەرگرییە تۆکمە و فشارە زۆرانە بوونەتە چەکێکی کاریگەرەکەی ریال مەدریدەکەی ئاڵۆنسۆ.

ڤینی و ئاردا گولەر

ریال مەدریدی ئاڵۆنسۆ سیفەتێکی هەیە کە ریال مەدریدەکەی ئانچێلۆتی نەیبوو، لە یارییەکەی شەوی رابردوو چەند جارێک لێڤانتی بەتەواوی قووفڵ دەکرا و هیچی پێنەدەکرا، چونکە یاریزانانی ریال مەدرید وەک گورگ بەرگرییان دەکرد، ڤینیش لە پێشەوە سەرکردایەتی بەرگرییە تۆکەمەکەی دەکرد و بەردەوام فشاری لە هێڵی بەرگری لێڤانتی دەکرد.

بۆیە چابی ئاڵۆنسۆ شایستەی ستایشێکی زۆرە و ریال مەدرید بەشێوازێک بەرگری دەکات هەرگیز نەیکردووە و گۆڕانکارییەکی گەورە لە تیپەکەدا روویداوە و ئاڵۆنسۆ بەخێرایی کاریگەری گەورەی لەسەر تیپەکە دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button