Loading...
فه‌ره‌نساگرنگترین

هاوسەری دێمبێلێ کێیە و چۆن یەکتریان ناسیوە؟

لە جیهانی تیک تۆکەوە بۆ پاراستنی نهێنییەکانی باشترین یاریزانی جیهان

Yariga App

یاریگا –

عوسمان دێمبێلێ خەڵاتی باڵۆن دۆری بۆ ساڵی 2025 لە کەشێکی ناوازە لە شانۆی شاتوولێ لە پاریس بردەوە.

دێمبێلێ زۆرترین دەنگی لە راپرسییەکەی گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ بەدەستهێنا و بەسەر لامین یامال، ئەستێرەی بارسێلۆنا سەرکەوت.

دوای بردنەوەی خەڵاتەکە، دێمبێلێ داوای لە دایکی کرد بچێتە سەر شانۆ و ستایشی رۆڵی لە کاروانی وەرزشیدا کرد. جیا لە رۆڵی دایکی، میدیاکان باس لە رۆڵێکی گەورەی هاوسەرەکەی دەکەن و پێیان وایە هۆکاری سەرەکی دووبارە درەوشانەوەی دێمبێلێیە.

هاوسەری دێمبێلێ کێیە؟

ریما ئیدبووش، هاوسەری دێمبێلێیە و لە ساڵی 2021 بەفەرمی لە شاری تەنجە لە مەغریب، لە ئاهەنگێکی کلاسیکیدا هاوسەرگیرییانکرد.

ئیدبووش لەدایکبووی ساڵی 1999یە (26 ساڵە)، ئیدبووش هەڵگری وڵاتینامەی ئیتاڵیایە و دایک و باوکی بەڕەچەڵەک مەغریبین بەڵام لە شاری ڤێنتینۆ لە ئیتاڵیا لەدایکبووە.

ئیدبووش لە پلاتفۆڕمی تیک تۆک بەناوبانگ بوو، بەڵام هەرگیز دەموچاوی خۆی لە ڤیدیۆ و ڵایڤەکان پیشان نەدەدا. ژمارەی فۆڵۆوەرانی ئیدبووش لە تیک تۆک گەیشتبووە زیاتر لە 300 هەزار فۆڵۆوەرس.

دێمبێلێ لە ساڵی 2015 کاتێک یاریزانی رێن بوو، ئیدبووشی ناسی، بەڵام پەیوەندییەکەیان زۆر بەنهێنی مایەوە، تەنانەت کەسە نزیکەکانیان بە تەواوی ئاگاداری وردەکارییەکان نەبوون.

دێمبێلێ و ئیدبووش لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ساڵی 2021 لە تەنجە هاوسەرگیرییانکرد. دایۆت ئوپامێکانۆ، بەرگریکاری فەڕەنسی وەکو شایەتی هاوسەرگیرییەکە بەشداری پڕۆسەکەی کرد.

لە ساڵی 2022 منداڵی کچێکیان بوو، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەسەر بڵاونەکرایەوە، ئەمەش وەکو رێککەوتنی نێوانیان، تاوەکو زۆرترین مەودا لە سۆشیاڵ میدیا دووربن و پارێزگاری لە بەهاکانیان بکەن.

دوای هاوسەرگیری، ریما ئیدبووش لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دوورکەوتەوە و ئێستا کار لەسەر پاراستنی نهێنییەکانی ماڵباتەکەی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button