Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

چابی ئاڵۆنسۆ باس لە دانیشاندنی ڤینیسیۆس جونێور دەکات

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ راستەوخۆ باسی لە دانیشاندنی ڤینیسیۆس جونیۆر کرد کاتێ لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل لە خولەکی 77 گۆڕانکاریی پێکرد و رۆدریگۆی خستە یارییەکەوە.

کاتێ چابی گۆڕانکاریی بە ئەستێرە بەڕازیلیەکەی کرد، ریال مەدرید 2-0 لەپێش بوو، ئەنجامەکەش هەر بەو شێوەش کۆتایی هات.

لە نوێترین چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانیی پێش یارییەکەی سبەی شەو بەرامبەر لیڤانتی، راهێنەره ئیسپانیەکە وتی

بەدڵنیاییەوە زۆر دڵخۆشم بە هەبوونی ڤینی. پێویستە بەردەوامبێت لەوەی هەوڵی سەخت بدات و هەرواش دەکات. وەرزەکە تازە دەستیپێکردووە.

ئاڵۆنسۆ لە درێژەی قسەکانیدا بۆ هەستڕاگرتنی ڤینیسیۆس وتی

من خۆم یاریزان بوومە. ئەو هەستە دەزانم کاتێ گۆڕانکارییت پێدەکرێت. بەڵام خۆشحاڵم بە هەبوونی.

بۆ زانین، ڤینیسیۆس لە 5 یاریی خولی ئیسپانی خاوەنی 2 گۆڵ و 2 ئەسێستە. لە چامپیۆنزلیگیش لە یارییەکدا ئامارەکانی هێشتا سپیین.

بابەتی زیاتر

Back to top button