Loading...
چامپیۆنزلیگخووله‌کانی دیکەگرنگترینمۆندیالی 2026

تۆڵەسەندن؛ قەتەڕ بە لۆبییەکی گەورە هەڵمەتێکی لە دژی ئیسرائیل لە یوێفا دەستپێکردووە

دەوحە بە سوود وەرگرتن لە هەژموونی فراوانی بۆ سەر یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا دەیەوێت گورز لە ئیسرائیل بدات

Yariga App

یاریگا –

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ خەریکی ئامادەکارییە بۆ رێکخستنی دەنگدانێک لەبارەی دوورخستنەوەی ئیسرائیل لە هەموو پاڵەوانیەتییەکان.

رۆژنامەی ئیسرائیل هیوم و کەناڵ 12 بڵاویانکردووەتەوە، لە دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەڕ، بەرپرسانی وڵاتەکەی کەنداو لەڕێگەی جیاوازەوە فشاری لەسەر وڵاتانی ئەوروپا دروستکردووە، تاوەکو دەنگدانێک بۆ دوورخستنەوەی ئیسرائیل لە پاڵەوانیەتییەکانی فێدراسیۆنەکە رێکبخات.

قەتەڕ یەکێکە لە گەورەترین بەخشەرانی دارایی یوێفا دەیەوێت لەڕێگەی فێدراسیۆنەکە، ئیسرائیل و یانەکانی لە هەموو پاڵەوانیەتییەکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا دووربخاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، لە کۆی 20 وڵاتی دەنگدەر لە یوێفا، تەنیا دوو یان سێ وڵات دژی دەرچوونی بڕیارێکی لەمشێوەیەن.

یەکێتیی تۆپی پێی ئیسرائیل بەچڕی کار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەوڵەکانی قەتەڕ دەکات. رۆژنامەی ئیسرائیل هیوم ئاشکرایکردووە، حکومەتی ئیسرائیل هەوڵەکانی دیپلۆماسی لەڕێی هاوپەیمان و دۆستەکانی خستووەتەگەڕ.

رۆژنامەکە لەزاری بەرپرسێکی باڵای یەکێتیی تۆپی پێی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە؛ ئیسرائیل لە هەموو سەنگەرێک کار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەوڵی قەتەڕییەکان دەدات..

بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئیسرائیل پێیوایە وڵاتانی وەکو هەنگاریا و ئەڵمانیا بەتوندی دژی بڕیاری لەمشێوەیە دەوەستنەوە.

هەوڵەکانی قەتەڕ دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەرپرسانی باڵای حەماس لە دەوحە دەستیپێکردووە، کە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی لێکەوتەکانی هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە.

ئیسرائیل بەشداری چەندین پاڵەوانیەتیەتی سەر بە یوێفا دەکات، لەلایەک رکابەری لەسەر گەیشتن بە جامی جیهان دەکات و چەند یانەیەکیش بەشداری یۆرۆپالیگ و کۆنفرانسلیگ دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button