Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V خێتافی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی پێنجەمی لالیگای ئیسپانیا بارسێلۆنا و خێتافی رووبەڕووی یەكدەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری خێتافی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا لە یەكەم یاریی وەرزی نوێ رووبەرووی مایۆركا بوویەوە و سێ بە سفر یارییەكەی بردەوە، لە دووەم یاریی رووبەرووی لێڤانتی بوویەوە و یارییەكەی 3-2 لێبردەوە، لە هەفتەی سێیەم بووەم میوانی رایۆ ڤاییكانۆ و بە گۆڵێك یەكسان بوون، لە هەفتەی چوارەمیش میوانداری ڤالێنسیای كرد و بە شەش گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی بردەوە.

بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.

لە بەرامبەردا خێتافی بە باشی دەستی بە وەرزی نوێ كردووە و لە كۆی چوار یاریی سێ یاریی بردووەتەوە و یارییەكیش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بە بێ لامین یامال، ئالێكس بالدێ، گاڤی و تێر شتیگن رووبەڕووی خێتافی دەبێتەوە.

خێتافی بە بێ مونۆز و خوانمی بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی دەكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

گارسیا

كۆندێ، ئاراوخۆ، كریستێنسن، مارتن

دی یۆنگ، پێدری

رافینیا، ئۆلمۆ، راشفۆرد

لیڤاندۆڤسكی

پێکهاتەی پێشبینیكراوی خێتافی

سۆریا

دینێ، دوارتی، كیكۆ، ئەبقار، ریكۆ

مێلا، ئارامباری، مارتن

لیسۆ،مایۆرال

 

بابەتی زیاتر

Back to top button