
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی پرێمەرلیگدا ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

ئارسیناڵ لە سێ وەرزی رابردوودا پلەی دووەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێناوە و لەم وەرزەدا ئامانجی ئەوەیە نازناوەكە بەدەستبهێنێت.
ئارسیناڵ لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا چوار یاریی كردووە، لە هەفتەی یەكەم بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە مانچێستەر یونایتدی بردەوە، لە هەفتەی دووەم میوانداری لیدز یونایتدی كرد و بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام بردنەوەی بەدەستهێنا، پاشان لە هەفتەی سێیەم بەرامبەر لیڤەرپوول یارییكرد و بە گۆڵێكی بێ وەڵام شكستیهێنا، لە هەفتەی چوارەمیش بە سێ گۆڵی بێ وەڵسم لە نۆتینگهامی بردەوە.
بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی بریندار كە وەرزی رابردوو ئاستێكی خراپی پێشكەشكرد و لە ریزبەندی سێیەم كۆتایی بە خولەكە هێنا.
لەم وەرزەدا چوار یاریی كردووە لە دوو یاریی براوە بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە ریزبەندی دوازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
زانیاری یاریی
ئارسیناڵ لە كۆتا چوار یاریی رابردووی پرێمەرلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە دوو یاریی براوە بووە و دوو یارییش یەكسان بووە.
مانچێستەر سیتی لە كۆتا دوو سەردانیدا بۆ یاریگای ئیمارات هەردوو جارەكە دۆڕاوە.
ئارسیناڵ لە سێ یاریی رابردووی پرێمەرلیگدا لە یاریگای خۆی لە سەرجەمیان براوە بووە 9 گۆڵی كردووە و هیچ گۆڵێكی لێنەكراوە.
ئێرلینگ هالاند لە شەش یاریی پرێمەرلیگدس بەرامبەر ئارسیناڵ بەشداری شەش گۆڵی كردووە ( 4 گۆڵ، 2 ئەسیست ).
ڤیكتۆر یۆكێرێش لە هەردوو یاریی رابردووی ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیاندا گۆڵیكردووە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ بوكایۆ ساكا، كای هاڤێرتز و گابریێل خیسۆس رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە و بەشداریكردنی مارتن ئۆدیگاردیش گومانی لەسەرە.
مانچێستەر سیتی بە بێ عومەر مەڕمووش، رەیان ئایت نوری، رەیسن شەرقی، ماتیۆ كۆڤاسیچ و جۆن ستۆنس رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
كالافیۆری، گابریێل، سالیبا، تیمبەر
رایس ، مێرینۆ، زوبیمێندی
ئێزی، یۆكێرێش، مادویكی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
خوسانۆڤ، ڤاردیۆڵ، دیاس، ئۆرێلی
رۆدری
فۆدن، سێلڤا، رێندێرس، دۆكو
هالاند