Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

فەرمی؛ یاریگای یاریی نێوان بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان دیارییكرا

بارسا شوێنی بەڕێوەچوونی یاریی لووتکەی ئەوروپا دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بڕیاری کۆتاییدا و چارەنووسی یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمانی لە چامپیۆنزلیگ یەکلاییکردەوە.

وا بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو بارسێلۆنا میوانداری پاریس سانجێرمان بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یاریگای مۆنجویكی وەک یاریگای رووبەرووبوونەوەی نێوان بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمانی دەستنیشانكرد.

بارسێلۆنا بەهۆکاری جیاواز نەیتوانیوە پڕۆسەی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی یاریگای کامپ نۆ لە کاتی خۆیدا تەواو بکات.

تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەکی دیارییکراو بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکانی بارسا لە کامپ نۆ دیاریینەکراوە، بەڵام لەوانەیە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، جارێکی دیکە ببێتەوە هێلانەی بارسا.

بابەتی زیاتر

Back to top button