Loading...
ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

دین هاوسن گاڵتە بە تۆپی پێی ئیسپانیا دەکات

Yariga App

یاریگا –

کاردانەوەی کارتە سوورەکەی دین هاوسن بەردەوامیی هەیە کە لە دوایین یاریی ریالی مەدرید لە خولی ئیسپانی بەرامبەر ریال سۆسیداد وەریگرت.

هاوسن هەر لە گێمی یەکەمی یارییەکە کرایەدەرەوە، بەڵام دواتر ناوبژیوانی تەکنیکی ژووری ڤار بڕیارەکەی خیل مانزانۆی بە هەڵە زانی. هێشتا ئەوەش دادی بەرگریکارە ئیسپانییەکەی نەدا و بۆ یارییەک سڕکرا.

ئەگەرچی ریال مەدرید بە پاڵپشت بە قسەی ناوبژیوانەکەی ژووری ڤار تانەی لە سزاکە دا، بەڵام رەتکرایەوە و بڕیاری سڕکردنی هاوسن وەک خۆی مایەوە.

لە کاردانەوەی ئەوەدا، ئەستێرە ئیسپانییەکە نووسیویەتی

دان بە هەڵەکەدا نراوە، بەڵام سڕکردنەکە هێشتا وەک خۆی دەمێنێتەوە. ئەمە وێنەیەکی جوانی تۆپی پێی ئیسپانییە.

 

Back to top button