
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی ریال مەدرید پێکانی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد، بەرگریکاری ئینگلیزی راگەیاند.
شەوی رابردوو 16ـی ئەیلوولی 2025 ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ میوانداری مارسیلیای کرد و 2-1 یارییەکەی بردەوە.
بەڵام هەر لە سەرەتای یارییەکە گورزێکی کاریگەر بەر یانە مەدریدییەکە کەوت و ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد، بەرگریکاری ئینگلیزی لە خولەکی پێنج بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و دانی کارڤاخال چووە شوێنی.
Parte médico de Trent.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) September 17, 2025
ریال مەدرید بەفەرمی رایگەیاند، ماسوولکەی رانی چەپی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد تووشی پێکان بووە، وادەی گەڕانەوەی پەیوەست دەبێت بە توانای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئارانچا رۆدریگێز، رۆژنامەنووسی کادینا کۆپێ، ئارنۆڵد بەهۆی ئەو پێکانە بۆ ماوەی شەش تاوەکو هەشت هەفتە دووردەکەوێتەوە.
El tiempo de baja estimado es entre 6-8 semanas de baja.
— Arancha Rodríguez (@AranchaMOBILE) September 17, 2025
ئاڕنۆڵد بەهۆی ئەو پێکانە لە هەشت یاریی داهاتووی ریال مەدرید بێبەش دەبێت و گومان دەکرێت بتوانێت بەرامبەر ڤاڵێنسیا و لیڤەرپوولیش یاریی بکات.