Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

یانەیەکی ناوداری ئەوروپا لەگەڵ مۆرینیۆ گەیشتووەتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ چانسێکی دیکەی راهێنەرایەتی لەسەر ئاستی یانەکانی ئەوروپا بۆ هاتووەتەپێشەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانیش رێککەوتن کراوە.

راهێنەرە پۆرتوگالیەکە دوو هەفتە بەرلە ئێستا بەهۆی ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکانەوە لە  فێنەرباچێ دوورخرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵی CNN Portugaln، یانەی بێنفیکا لەگەڵ “سپێشەڵ وەن” گەیشتووەتە رێککەوتن.

رێککەوتنی مۆرینیۆ لەگەڵ یانەی وڵاتەکەی دوای دوورخستنەوەی برۆنۆ لاجی لە پۆستەکەی. بەتایبەت دوای دۆڕانەکەیان 3-2 لەسەردەستی کاراباخ لە چامپیۆنزلیگ.

بەوەش مۆرینینۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو یانەیەی کە بۆ یەکەمین جار وەک راهێنەری پیشەگەر لە ساڵی 2000 کاروانەکەی دەستپێکرد. بەڵام دوای 9 یاریی خولی نێوخۆیی، پۆستەکەی جێهێشت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button