ئیسپانیاگرنگترین

بەرگریکارێکی بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکرێتەوە

رۆژنامەی موندۆ زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا چارەنووسی ئاندرێس کریستێنسن لە بارسێلۆنا یەکلایینەبووەتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بەرگریکارە دانیمارکییەکە دەیەوێت لە یانەکە بمێنێتەوە، بەڵام ناڕوونییەکی زۆر لەسەر داهاتووی دروستبووە.

گرێبەستی ئێستای کریستێنسن لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا، لە پێناو مانەوە لە بارسا، چەندین ئۆفەری رەتکردەوە.

چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ، بۆندسلیگا، خولی رۆشنی سعوودیە و لالیگاش ئۆفەری گونجاویان پێشکەشی کریستێنسن کرد، بەڵام هەڵوێستی یاریزانەکە روونبوو، ئەویش مانەوەیە لە بارسا.

رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ پەیوەندییەکی فەرمی لە نێوان بەڕێوەبەری کارەکانی کریستێنسن و بارسا نەکراوە و دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسا خۆی بێدەنگ کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کاتالوونییەکە، لەوانەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا، نزیکبوونەوە لە نێوان هەردوو یانەکە دروستببێت و بۆ ماوەی وەرزێکی دیکەش گرێبەستەکەی نوێبکرێتەوە.

کریستێنسن لە هاوینی ساڵی 2022 لە چێڵسییەوە بەخۆڕایی پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد. ئاندرێس 82 یاریی لەگەڵ بارسا کردووە، خاوەنی چوار گۆڵ و سێ ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button