ئیسپانیا

بارسێلۆنا توانای ئەستێرەیەکی بۆ یارییەکەی بەرامەر نیو کاسڵ بۆ گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

فرێنکی دی یۆنگ، ئەستێرە و ناوەڕاستکاری هۆڵەندی بارسێلۆنا، بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کرد.

یاریزانە تەمەن 28 ساڵەکە لەکاتی یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر پۆڵەندا تووشی ئازاری سمتەماسولکەی بوو و لە یارییەکە بە ناچاری گۆڕانکاری پێکرا و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش زووتر لە کاتی خۆی گەڕایەوە کاتالۆنیا بۆ چارەسەری پزیشکی.

لە کاتێکدا پێکانەکەی سەخت نەبوو بەڵام بۆ یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا فلیک نەیویست ریسک بکات و یاریی پێینەکرد و لە پێکهاتەی یانەکەی دووری خستەوە.

ئێستا جێرارد رۆمێرۆ، رۆژنامەنووسی ئیسپانی بانگەشەی ئەوە دەکات دی یۆنگ تاوەکوو کۆتایی هەفتە کاتێک بارسێلۆنا رووبەڕووی نیوکاسڵ دەبێتەوە، دەگەڕێتەوە یاریگاکان و لەم یارییە ئامادە دەبێت.

دی یۆنگ لە دوای بردنەوە پڕ گۆڵەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر ڤالێنسیا بە ئەنجامی 6-0 ئەمرۆ لەگەڵ هاوتیمییەکانی بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکانی کردەوە و ئامانجی ئەوەیە بتوانێت لە یەکەم یاریی بارسێلۆنا لە خولی یانە پاڵەوانانی ئەوڕوپا ئامادە ببێت.

لە ئامادەنەبوونی دی یۆنگ هانزی فلیک سوودی لە تواناکانی مارک کاسادۆ بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکەی وەرگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button