
یاریگا –
لوکا مۆدریچ، ئەستێرەی کڕواتی بە تۆمارکردنی گۆڵێک ناوی چووە مێژووی سێریا ئەی.
ئەیسی میلان شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی سێی سێریا ئەی میوانداری بۆڵۆنیای کرد و بە تاکە گۆڵێکی لوکا مۆدریچ لە خولەکی 61، سێ خاڵی یارییەکەی بەدەستهێنا و دووەم بردنەوەی لەم وەرزەی خولەکە بەدەستهێنا.
مۆدریچ بە تۆمارکردنی ئەو گۆڵە بووە شەشەم بەتەمەنترین یاریزان لە سێریا ئەی گۆڵ بکات، کە تاوەکو ئێستا زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بەتەمەنترین یاریزانە لە مێژووی سێریا ئەی گۆڵی کردووە.
بەتەمەنترین یاریزانان کە لە سێریا ئەی گۆڵیان کردووە
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە تەمەنی 41 ساڵ و 145 رۆژ
ئالێساندرۆ کۆستاکورتا لە تەمەنی 41 ساڵ و 25 رۆژ
سیلڤیۆ پیۆلا لە تەمەنی 40 ساڵ و 131 رۆژ
فابیۆ کوالیارێلا لە تەمەنی 40 ساڵ و 110 رۆژ
پیێترۆ ڤیرچۆود لە تەمەنی 40 ساڵ و 47 رۆژ
لوکا مۆدریچ لە تەمەنی 40 ساڵ و 5 رۆژ
مۆدریچ سەرەڕای تۆمارکردنی گۆڵی بردنەوەی یارییەکە، بۆ یەکەمجار وەک باشترین یاریزانی یارییەکی سێریا ئەی دیاریکرا.
Luka Modrić is the Panini Player of the Match 🏆#MilanBologna pic.twitter.com/5ETAanYrrG
— Lega Serie A (@SerieA_EN) September 14, 2025