ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێژنەی ناوبژیوانان بڕیاری خۆی لەسەر کارتی سوورەکەی هاوسن دەرکرد

ناوبژیوانی ڤار سزا ده‌درێت

Yariga App

یاریگا –

ده‌ركردنی دین هاوسنی به‌رگریكاری ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید كاردانه‌وه‌ی زۆڕی لێكه‌وته‌وه‌ و لێژنه‌ی ناوبژیوانان بڕیار ده‌دات.

بەپێی نوێترین راپۆرتی رۆژنامەی مارکا، لیژنەی ناوبژیوانان بە فەرمی دانی بە هەڵەیەکه‌ داناوە و بڕیاری سزای توندی دەرکردووە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا لیژنەکە بە فەرمی روونکردنەوە لەسەر حاڵه‌ته‌كه‌ بدات و دان بە هەڵەی دەرکردنەکەدا بنێت.


هەڵەکە دوو لایەنە بوو:

  1. خیل مانزانۆ ناوبژیوانی یاریگا:کە بڕیاری دەرکردنی ڕاستەوخۆی دا، لە کاتێکدا هاوسن دوا بەرگریکار نەبوو.
  2. فیگوێرۆا ڤاسکێز ناوبژیوانی ڤار: ئه‌و ناوبژیوانه‌  هه‌ڵه‌ی سەرەکی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژمار ده‌كرێت، چونکە لە ژووری ڤار دەستێوەردانی نەکرد و فشاری لەسەر مانزانۆ دروست نەکرد بۆ ئەوەی بچێتەوە سەیری شاشه‌كه‌ی ڤار بکات و بڕیارە هەڵەکەی ڕاست بکاتەوە.

سڕکردن و سزای توند بۆ ناوبژیوانی سه‌ره‌كی و ڤار

بەپێی زانیارییەکانی مارکا، ئەم هەڵە گەورەیە بێ دەرئەنجام نابێت. چاوەڕوان دەکرێت سزای بەسەر ناوبژیوانەکاندا بسەپێنرێت، بەتایبەتی فیگوێرۆا ڤاسکێز

سیستەمی نوێی هەڵسەنگاندنی ناوبژیوانان له‌ ئیسپانیا

سەرۆکی نوێی لیژنەی ناوبژیوانان سیستەمێکی نوێ به‌كارده‌هێنێت کە هەر ناوبژیوانێک لە هەر یارییەکدا لەلایەن سێ کەسی جیاوازەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و خاڵی بۆ دادەنرێت، ئەم سیستەمە، هەرچەندە لەلایەن هەندێک ناوبژیوانەوە پێشوازی لێ نەکراوە، بەڵام ئامانج لێی ئەوەیە کە چیتر هەڵەکان نەشاردرێنەوە و باشترینەکان دیاری بكرێن.

دانپێدانان بە هەڵەی دەرکردنی هاوسن و سزادانی ناوبژیوانی ڤار، یەکەمین تاقیکردنەوەی ئەم سیستەمە نوێیەیە ده‌بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button