
یاریگا –
هانزی فلیک راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا بڵاوكردەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای یۆهان كرۆیڤ میوانداری ڤالێنسیا دەكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی لالیگای ئیسپانیا.
لە لیستەكەدا بەهۆی پێكانەوە لامین یامال دوورخراوەتەوە فرێنكی دی یۆنگ بانگهێشتنەكراوە هەروەها گابی و بالدێش بەهۆی پێكانەوە بانگنەكراون.
مارک بێرناڵ دوای ماوەیەكی زۆر گەڕایەوە و روونی بەرداخچی بانگهێشتكراوە.
𝐒𝐐𝐔𝐀𝐃 𝐋𝐈𝐒𝐓 🚨#BarçaValencia pic.twitter.com/HTpf2tpyvz
— FC Barcelona (@FCBarcelona) September 14, 2025
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: چێزنی، خوان گارسیا، دیێگۆ کۆچین
بەرگریکاران: رۆناڵد ئاراوخۆ، پاو کوبارسی، ئاندرێس کریستیێنسن، جێرارد مارتن، ژووڵ کۆندێ، ئێریک گارسیا، خۆفرێ تۆرێنتس
ناوەڕاستکاران: پێدری، فێرمین لۆپێز، ماڕک کاسادۆ، دانی ئۆلمۆ، مارک بێرناڵ
هێرشبەران: فێران تۆرێس، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، رافینیا، مارکوس راشفۆرد، روونی بەرداخچی، ئانتۆنیۆ فێرناندێز