ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ باشترین راهێنەری مانگی رابردووی پرێمەرلیگ دەستنیشانكرا

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت، راهێنەری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بە باشترین راهێنەری مانگی 8ی پرێمەرلیگ دەستنیشانكرا.

هەریەک لە راهێنەران ئارنە سڵۆت، ئێنزۆ مارێسكا، دەیڤد مۆیس و لی بڕوس پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی رابردووی پرێمەرلیگ بوون، دواجار راهێنەرەكەی رێدز خەڵاتەكەی بردەوە.

هەژماری فەرمی پرێمەرلیگ لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند ئارنە سڵۆت خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی رابردووی بردووەتەوە.

سڵۆت لە مانگی رابردوو سێ یارییكردووە هەر سێ یارییەكەیان بردووەتەوە هەشت گۆڵیان كردووە و چوار گۆڵیان لێكراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button