ئه‌وروپاگرنگترین

ئەستێرەیەكی پاریس بۆ یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە

هەواڵێكی خۆش بۆ ئێنریكێ

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی زانیارییەكان دێزێیرێ دۆوی ئەستێرەی پاریس سانجێرمان بۆ یاریی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە.

لە یاریی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەرامبەر ئۆكراینا دێزێیرێ دۆوی لەخولەكی 45 بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت و نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات.

پێشتر پاریس سانجێرمان لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند دۆوی بەهۆی پێكانەوە چوار هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی لیكیپ، دێزێیرێ دۆوی چاوەڕوان دەكرێت لە یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا بگەڕێتەوە و ئامادە بێت.

چاوەڕوان دەكرێت سەرەتای مانگی داهاتوو لە یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی خول چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا میوانداری پاریس سانجێرمان بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button