ئیسپانیاسعوودیەگرنگترین

تێباس لە دوژمنی سەرسەختی خولی سعودیەوە بووە گەورەترین ستایشکار

ستراتیژییە نوێیەکەی لالیگا ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

خاڤیێر تێباس پلانی لالیگا  بۆ داهاتوو ئاشكرا ده‌كات و خولی سعودیش به‌ پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ وه‌سفكرد.

خاڤیێر تێباس، سەرۆکی كۆمه‌ڵه‌ی خولی ئیسپانی لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی شه‌رقول ئه‌وسه‌ت پەردەی لەسەر دیدگای نوێی خۆی بۆ داهاتووی تۆپی پێ لادا.

تێباس، کە هەمیشە بە لێدوانە ئاگرینەکانی دژی خولی سعودی ناسرابوو، ئەمجارە بە زمانێکی جیاواز قسەی کرد و ئارەزووی خۆی بۆ  رێکخستنی یارییەکی لالیگا لە سعودیە نیشاندا و دانی بەوەدا نا کە خولی رۆشن هەڕەشە نییە، بەڵکو پڕۆژەیەکی گەورەیە.

من خولی سعودی وەک هەڕەشە نابینم، بەڵکو وەک پڕۆژەیەکی وەرزشیی گەورە دەیبینم کە لە قۆناخی بنیاتناندایە، مافی سعودیەیە کە هەوڵبدات ببێتە یەکێک لە خولە گەورەکانی جیهان.


ئەو پێشبینییەکی سەرسوڕهێنەریشی کرد و گوتی،

هەر خولێکی گەورە پێویستی بە 5 بۆ 10 ساڵ هەیە تا پێبگات. من پێموایە تاوه‌كو ساڵی 2034، کە سعودیە میوانداریی جامی جیهانی دەکات، خولی سعودی دەبێتە یەکێک لە گەورەترین خولەکانی جیهان.” ئەم قسانە تەواو پێچەوانەی لێدوانە توندەکانی پێشوویەتی و ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاری لە ستراتیژیی لالیگادا.

تێباس بە روونی باسی لە پڕۆژە گەورەکەی کرد بۆ بردنە دەرەوەی یارییەکانی لالیگا و گوتی،

ئێمە دەمانەوێت یارییەک لە دەرەوەی ئیسپانیا رێکبخەین لەوانەیە لە سعودیە یان لە ئەمریکا بێت، لە هەردوو وڵاتدا بنکەیەکی جەماوەریی گەورەمان هەیە کە چاوەڕێی بینینی تیمەکانی لالیگان.

ئەو ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەم هەنگاوە تەنها بۆ ڕێزگرتن لە هاندەران نییە، بەڵکو سەرچاوەیەکی زۆر گرنگی داهاتی داراییە کە لەڕێگەی فرۆشتنی بلیت و گرێبەستی سپۆنسەرەوە دەست دەکەوێت.

لە کۆتاییدا، تێباس جارێکی تر جەنگی دەروونیی دژی خولی ئینگلیزی نوێکردەوە و گوتی،

پرێمەرلیگ لە رووی ئابوورییەوە بەهێزترە، بەڵام داهاتیان وەک ئێمە نییە، کاتێک ڕووبەڕووی یانە ئینگلیزییەکان دەبینەوە، باڵادەستیی یانە ئیسپانییەکان دەبینن، سەرەڕای ئەوەی ئەوان زیاتر پاره‌ خەرج دەکەن، ئێمە هاوسەنگییەکمان هەیە و داهاتی گەورە بەدەستدەهێنین چونکە زیرەکانە کار دەکەین.”

بابەتی زیاتر

Back to top button