تەواو؛ ئیتیحاد بەرگریكارێكی پێشووی ئەیسی میلان دەگوازێتەوە

یاریگا –
یانەی ئیتیحادی سعوودی ژان كارلۆ سیمیچ، بەرگریكاری سڕبی یانەی ئاندێرلەختی بەلجیكی و پێشووتری ئەیسی میلان دەگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.
كارلۆ سیمیچ لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی ئەیسی میلانەوە بە بەهای 3 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاندێرلەختەوە كرد و بەهای ئێستای لە بۆرسەی یاریزاناندا 8 ملیۆن یۆرۆیە.
🚨🟡⚫️ EXCL: Al Ittihad reach verbal agreement to sign Jan Carlo Simic as new centre back, here we go!
Formal steps to follow but 4 year deal agreed with former AC Milan defender and package close to €20m (add-ons included) to Anderlecht. pic.twitter.com/AADHioZV12
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 10, 2025
بە گوێرەی زانیاریەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئیتیحاد گەیشتووەتە رێككەوتن لەگەل ژان كارلۆ سیمیچ و وەک بەرگریكاری نوێ پەیوەندی بە یانەكەوە دەكات.
بەرگریكارەكە بۆ ماوەی چوار ساڵ و بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكاری پەیوەندی بە ئیتیحادەوە دەكات.
بەرگریكارە 20 ساڵانەكە لەگەڵ ئاندێرلەخت بەشداری 53 یاریی كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.