
یاریگا –
یارییە نێدەوڵەتیەکانی ئەمشەو هەواڵێکی ناخۆشی بۆ پێپ گواردیۆلای راهێنەر تێدابوو کە پێکانی ئەستێرەیەکی دیاری مانچێستەر سیتی راگەیەندرا.
لە میانی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەفریقا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی میسڕ لە گەڕی 8ی کۆمەڵەی یەکەم رووبەڕووی بۆریکنافاسو بووە و یارییەکەش 0-0 کۆتایی هات. لەو یارییەی کە تێیدا عومەر مەڕمووش هەر لە خولەکی 9 بەهۆی تووشبوونی بە پێکان بەناچاریی گۆڕانکاریی پێکرا.
🚨 | BRAKING: A video of Omar Marmoush sustaining his knee injury. pic.twitter.com/xzMsBDsENs
— City Chief (@City_Chief) September 9, 2025
دوای یارییەکە یەکێتی تۆپی پێی میسڕ بەیاننامەیەکی فەرمی لەسەر مەڕمووش بڵاوکردەوە و رایانگەیاند کە ئەستێرە 26 ساڵیەکەیان بەهۆی پێکرانی ئەژنۆیەوە یارییەکەی تەواونەکرد.
بەبێ ئاماژە بە ماوەی دوورکەوتنەوەکەی، فیدراسیۆنەکە ئەوەی رایگەیاندووە کە عومەر هێشتا دەبێت پشکنینی زیاتری بۆ ئەنجام بدرێت بۆ زیاتر دەرکەوتنی جۆر و ئاستی پێکانەکەی.
پێکانی مەڕمووش لەکاتێدایە راستەوخۆ دوای پشووەکانی فیفا، یەکشەممەی داهاتوو یانەکەی لە دێربی مانچێستەر لە میانی گەڕی چوارەمی یارییەکانی پرێمەرلیگ رووبەڕووی مان یونایتد دەبنەوە.
هەڵبژاردەی میسڕ دوای ئەنجامدانی 8 یاریی کە 20 خاڵی کۆکردووەتەوە و پێشەنگی کۆمەڵەکەیانن، لەو دوو یارییە ماویان پێویستیان تەنها بە 2 خاڵە بۆ گەیشتنی بە جامی جیهانی ساڵی داهاتوو.